سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە

رۆژی پێنج شەممە 17ی ئابی 2023، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ وەزیر و ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسانی پارتی لە بەغدا كۆبووەوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ کران.
هەر لەم دیدارەدا د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و گرنگترین ئەو یاسایانەی خستەڕوو کە لەم وەرزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێن، لەوانەش یاسای نەوت وغاز، یاسای ئەنجومەنی فیدڕاڵی، و یاسای دادگای فیدراڵی.
سەرۆك بارزانی لە وتەیەك دا دووپاتی کردەوە: ئێمە خاوەنی پرسێكی رەواین، لە هەموو قۆناغەكانیش دا لە پڕۆسەی سیاسی دا هەمیشە، پابەندین بە هەر سێ بنەمای تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی، هاوكات پێویستە مافە دەستوورییەکانی قەوارەی یاسایی و دەستووری کوردستان و گەلەکەی پارێزراو بێت، چونکە ئەم هەرێمە بەرهەمی خەباتێکی دوور و درێژە لەپێناوی ئازادی.