سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هونەرمەند شوکر خەیات دەکات و دەڵێت، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و رۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان، شوکر محەمەد قادر، ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست. خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و رۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی رەسەنی کوردی هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button