هێمن هەورامی: پەیوەندی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هاووڵاتییانی کوردستان هیچ پەیوەندی بە هەڵبژاردن نییە دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەڤەری بادینان، پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قەزای ئامێدی و ئاکرێ بۆ ئەوەیە تا لە نزیکەوە گوێبیستی بیروبۆچوونی خەڵکی ناوچەکە و چین و توێژە جیاوزەکان بێت.

هاوکات راشیگەیاند، لە هەموو کۆبوونەوە و دیدارەکانی جەنابی دەفەرمووێت، “کە من دەمەوێت کەمتر قسە بکەم و زیاتر گوێم لە ئێوە بێت، ئەمەش لە چوارچێوەی تەواوی بایەخی سەرۆک بارزانییە بۆڕای هاووڵاتییان، چونکە جەنبیان هەمیشە پێمان دەڵێت، کە لە خزمەتی هاووڵاتییان دابین و راستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆمان هەبێت و کادیرەکانمان نزیکی هاووڵاتییان بن و خزمەتکاری هاووڵاتییان بن”.

ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هاووڵاتییانی کوردستان بوونی کەناڵی پەیوەندییە لەنێوان جانبیان و هاووڵاتییانی کوردستان، هیچ پەیوەندی بە هەڵبژاردن نییە، ئەم بابەتانەش دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش یەکێکە لەو ئەرکانەی کە سەرۆک بارزانی هەمیشە جەختی لەسەر دەکاتەوە بۆ ئەوەی رەوایەتی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێ بکرێتەوە و هانی هەموو لایەک بدات هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر مەبەستی بوو بزانیێت لە دوای کۆنگرەی 14ـی پارتییەوە هەڵسەگاندێک بۆ ئەدای حزب لە رووی رێکخستنەوە لەرووی مامەڵەی کادیرانی ئێمەوە کە چۆن سەیری گۆڕانکارییەکان دەکەن.

Back to top button