شاندێكی باڵای ئێران گەیشتنە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆ دەبنەوە
شاندێکی باڵای ئێران گەیشتنە هەرێمی کوردستان و بڕیاره ئهمڕۆ لەگەڵ وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان و پارێزگاری ههولێر و سهرپهرشتیاری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، كۆ ببنهوه.
لای خۆشیەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كه پێكهاتبوون له جێگری وهزیری ناوخۆی ئهو وڵاته و پارێزگاری ورمێ، بەسەردانێکی فەرمی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادهكارییهكانی هاتنی زیارەتکارانی ئێران لە رێگەی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی 8ی 2023،، لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆ ببنهوه.