سەرۆك بارزانی، باس لە موعجیزەیەك دەکات کە لە گوندێکی کوردستان بینی
له لاپه‌ڕه 204ی به‌شی یه‌كه‌م له به‌رگی شه‌شه‌می كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سەرۆک بارزانی نووسیوویەتی: رۆژی 8/11/2006، لافاوێكی گه‌وره گوندی سمێلانی گرته‌وه و چه‌ندان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، به‌یانی رۆژی كاره‌ساته‌كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌م كرد، له گوندی سمێلان به‌هۆی بارانی زۆر و لافاوی تونده‌وه تاشه‌به‌ردی زۆر گه‌وره له چیا و به‌رزاییه‌كانه‌وه خلۆر بووبوونه‌وه ناو گوند و سه‌ر رێگه‌كان.
سەرۆك بارزانی هەروەها نووسیوویەتی:” له گوندی سمێلان موعجیزه‌م بینی، ئاو به‌رده گه‌وره و قورسه‌كانی له سه‌ره‌وه هه‌ڵكه‌ندبوو و رایماڵیبوون و هێنابوونیه خواره‌وه و پرده‌كان پڕ بووبوون له قوڕ و به‌رد، زه‌بری ئاو هه‌موو خانووه‌كانی ته‌خت كردبوو، مزگه‌وته‌كه له ناوه‌ڕاستی گونده‌كه‌دا بوو، به هه‌ردوو دیوی مزگه‌وته‌كه‌دا هه‌رچی هه‌بوو رایدهماڵی، كه‌چی مزگه‌وت له شوێنی خۆی مابوو، هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وت. سوبحانه‌ڵڵا.