بەپەلە:سعودیە شەڕی دژی شیعەی ئێران و ئێرانی راگەیاند

خواكوڕك

عبدالرحمن سدیس ئیمام و خەتیبی مەککە ، شەڕی سعودیا و ئێرانی راگەیاندوو دەلێت شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێران شەری نێوان سوونە و شیعەیە، شەڕی باوەر و بێ باوەرە، شەڕی ئیمانە”
لە وتارێكی دا كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتب بڵاو كراوەتەوە، عبدالرحمن سدیس ئیمام و خەتیبی مەککە رایگەیاند شەڕی ئێمە ئەگەر شەڕی سوونە و شیعە نەبێت بۆچی ئێران یارمەتی حوسیەكان دەدات و بۆچی یارمەتی شیعەكانی عێراق دەدات و بۆچی یارمەتی شیعەكانی لوبنان و عەلەویەكانی سوریا دەدات هەروەها دەلێت ئەوان عائشە بە زناکار تۆمەتبار دەکەن شەری سوننەت و سەحابەی ئیسلام و عەقیدەمان دەکەن”.

ئەگەر ئەمە شەڕی سوونە و شیعە نیە، بۆچی ئەوان لەبەرامبەر سوونەدا شەڕیان راگەیاندووە و بە كافر ناویان دەبەن، لەكاتێكدا ئێمە بەهیچ شێوەیەك ئەوانمان بەكوفر ناو نەبردووە و دەلێت سەلاحەدینی ئەیوبی بۆیە لەمسر یەکەم کاری روخاندنی دەوڵەتی فاتمی شیعە بوو چونکە دەیزانی ئەوانە سەرەتانی ناو خۆن دەبیت لەناو ببرین .

هەروەها ئەو ئیمام و خەتیبەی مەككە، دەشلێت ئیسرائیل ۷٠ ساڵە فەساد بڵاو دەکاتەوە لە فەلەستین بەقەد سێ ساڵی ئیران لە عێراق فەسادی بڵاو نەکردۆتەوە، دەڵێ ئەو لەویاتی ئیمە شەڕی شیعەو ئیرانە”.

 

Back to top button