پەرلەمانتارێكی پێشووی کوردستان: قوباد تاڵەبانی كەسێكی ترسنۆك و كەسایەتیی لاوازە و لەپشت براکەیەوە خۆی حەشار دەدات

ئیدریس ئیسماعیل عەبووش، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان پێویستیی بەو كەسانە نییە كە لەبەر دزی و كاری خراپ توانای ئیدارەدانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان نەماوە، یەكێك لەوانە قوباد تاڵەبانییە كە سیاسییەکی درۆزن و دووڕووە، لە سەرەوە خۆی وەك جێنتڵمان نیشان دەدات و لە ڕاستیشدا دەستی لە هەموو كارە خراپەكان و هەوڵەكانی دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێكدانی رەوشی هەرێم هەیە.

روونیشی كردەوە: كێشەی قوباد تاڵەبانی ئەوەیە كە كەسێكی ترسنۆك و كەسایەتیی لاوازە و لەپشت براکەیەوە خۆی حەشار دەدات، هەموو كارە قێزەونەكانی خۆی بە بافڵ تاڵەبانیی برای دەكات، چونكە بافڵ كەسێكە زۆر بیر ناكاتەوە و راستەوخۆ كارە خراپەكان جێبەجێ دەكات، بەڵام قوباد وانییە و كەسێكی ڕق لەدڵە، لە هەمان كاتدا جورئەتی ئەدەبی و بوێریی ڕووبەڕووبوونەوەشی نییە، بۆیە خەڵكی تر هان دەدات کاری بۆ بکەن.

ئەوەشی دركاند كە قوباد تاڵەبانی یەكێكە لە دیارترین ئەو كەسانەی كە دژی ریفۆرمی نێو وەزارەتی پێشمەرگەیە و دەستی هەیە لەو هەوڵانەی كە بۆ تێكدانی پرۆسەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەدرێن.

ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان باسیشی لەوە كرد كە قوباد تاڵەبانی لە تاڵانیشدا هاوتای نییە و پارەیەكی زۆری بردووەتە دەرەوەی وڵات، هاوكات داهاتی سلێمانی، بۆ کڕینی قەڵەمفرۆشان و بەكارهێنانیان بۆ مەبەستی خۆی بەکار دەهێنێت، هەموو كەسێكیش دەزانێت كە قوباد تاڵەبانی پارەیەكی زۆر دژی نەیارانی خۆی بەکار دێنێت و لە ڕێی ئەو قەڵەمفرۆشانەی دەیانكڕێت، راپۆرت لە دژی نەیارەكانی دەنووسێت.

Back to top button