رۆژنامه‌نووسێكی یه‌كێتی: هه‌ندێك ته‌نیا روو له كوردستان ده‌كه‌ن و به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌ڵوێستیان نییه
سه‌رتیپ وه‌یسی رۆژنامه‌نووسێكی نزیك له یه‌كێتییه و له نووسینێكدا، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌یانویست هه‌موو شتێك راده‌ستی به‌غدا بكرێت و ده‌ڵێ، ئه‌وانه به هه‌ڵه‌داچوون و ئێسته‌یش به‌رانبه‌ر به‌غدا بێ هه‌ڵوێستن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 21ـی 8ـی 2023، سه‌رتیپ وه‌یسی رۆژنامه‌نووس له نووسینێكدا رایگه‌یاندووه، هه‌موومان له دژی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وت بووین تا ئه‌وكاته‌ی كه‌وته‌وه ده‌ست به‌غدا، كاتێكیش نه‌وت له هه‌رێم وه‌رگیرایه‌وه، هه‌مووان به ئاواتی په‌سندكردنی بودجه بووین، پێمان وابوو به‌و هه‌نگاوه به‌شێك له دۆخی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان ده‌گۆڕێت، دوای ده‌ركردنی رێنوێنی و جێبه‌جێكردنی بودجه‌یش، ده‌ركه‌وت به‌غدا به یه‌ك چاو سه‌یری هاووڵاتییان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ماوه‌ی دوو رۆژه ته‌مویلی پاره له به‌غداوه ده‌ستی پێ كردووه، به‌رپرسانی به‌غدا نه‌یانتوانیوه خۆیان لهگرێكوێرهی مێژوویی ده‌رباز بكه‌ن و هاووڵاتییانی هه‌ر 18 پارێزگاكه وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكه‌ن. هه‌موو شتێكیان به‌ستووه‌ته‌وه به گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پرسیاری ئه‌وه له به‌غدا ده‌كات، بۆچی ده‌بێ هاووڵاتییه‌كی پردێ و كه‌ركووك و به‌سره مووچه له كاتی خۆی وه‌ربگرێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به 450 دینار فول به‌نزین بكات، به‌ڵام هاووڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه خه‌ون به مووچه و به‌نزینی هه‌رزانه‌وه ببینێت.
هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌یشی هه‌یه كه بۆچی به‌غدا ته‌نیا پارتی ده‌بینێت و هاووڵاتییان و لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك یه‌كێتی و ئۆپۆزسیۆن نابینێت؟، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، ده‌ستی دهستییهكی زۆر به پشكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و نایانه‌وێ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئەورۆژنامەنووسەی یەکێتی زیاتر نووسیوویەتی و دەڵێ، كاتێك داعش له ساڵی 2014 ناوچه سوننییه‌كانی داگیر كرد، فه‌رمانبه‌رانی مووسڵ و تكریت و ئه‌نبار كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون، به‌ڵام گره‌نتیی مووچه‌كانیان كرابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێسته‌ی به‌غدا ئه‌وه‌نده به كین له دڵ مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، تا ئێسته نه‌یانتوانیوه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ئه‌و چوار پارێزگایه وه‌ك پارێزگاكانی ئه‌وكاتی بن ده‌ستی داعش سه‌یر بكه‌ن.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كێشه‌ی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه، له‌كاتی بوونی كێشه ته‌نیا روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، رۆژێك له رۆژان نه‌مانبینی ئه‌و نوێنه‌رانه له به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و شیعه‌كان له‌وه تێبگه‌یه‌نن، كه جیاوازی هه‌یه له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌ر هه‌موویان ده‌ستیان به پارووی به‌غدا چه‌وره و پاره له به‌غداوه ده‌چێـته سه‌ر كارته زیره‌كه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وه نابینن هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك فلس نه‌چووه‌ته سه‌ر حیساب بانكییه‌كه‌ی.
له كۆتاشدا ده‌ڵێ، ئێستا ده‌بێ بۆ هه‌مووان روون بكرێته‌وه ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان له راده‌ستكردنی هه‌موو شت به به‌غدا ده‌كرد راست بوون، یا به هه‌ڵه‌داچوون؟.