یەکێتی چی ماوە نەیکات بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

لە دوای رووداوەکانی 8ـی تەمموزی 2021ـەوە و گرتنەدەستی دەسەڵات بە زەبری هێز لەلایەن بافڵ و قوباد تاڵەبانییەوە دزی و تیرۆر و خۆفرۆشییەکانیان، مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروست بووە، بە جۆرێك كە هەزاران كەس لە خەڵكی سلێمانی و هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق، باجی ئەو كارە خراپانەیان دەدەن.

لەوەتەی کوڕانی تاڵەبانی خۆیان بەسەر سلێمانی هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕیندا سەپاندووە جاشایەتییان بە شێوەی مۆدێرن بەردەوامی پێداوە و بەشێوەیەکی بەربڵاو دەستیان داوەتە تیرۆر و دزی و جەردەیی خۆفرۆشی و سپی کردنەوەی پارە هەموو ئەوانەش تەنها لە پێناو تێکدانی کوردستانە.
تاکە ئاستەنگ لەبەردەم بانکی فیدراڵی ئەمریکا یەکێتییە کە ماوەیەكی زۆرە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی قاچاخچێتیكردن بە دۆلار و رێگەگرتن لە بردنەدەرەوەی دۆلاری عێراق بۆ ئێران دەدات، لە هەموو هەوڵەكانیشیدا سەركەوتوو بووە، بەڵام یەكێتی پابەندی هیچ بڕیار و رێنماییەك نییە و بەردەوامە لە بردنەدەرەوەی دۆلار کە لەمەشدا زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی سلێمانی و کوردستانن.

یەکێتی هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و لقی بانکی ناوەندی ساختە دروست دەکات ئەوەتا هەفتەی رابردوودا، بارهەرڵگرێكی پڕ لە پارە لە سنووری كەركووك وەرگەڕا، كەناڵی (الحدث)ی عەرەبی لەوبارەیەوە دەڵێت، تا ئێستا كەس خۆی لەو پارەیە نەكردووەتە خاوەن و ”لەوە دەچێت پارەیەكی گوماناوی بێت“. مەبەست لە پارەی گوماناویش ئەوەیە كە پارەی نایاساییە و لە رێگەدا بووە تاوەكو سپی بكرێتەوە.

یەکێتی جاشایەتییەکی مۆدێرن دەکات و دەیەوێ خۆی حەشدی کوردی لە کەرکووك و خورماتوو دروست بکات بۆیە رێگە بەخەڵکی دیکە نادات لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوان ئەو هێزە دروست بکرێت، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش بوو چەند كەسێكی سەر بە هێزە تازەكەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو تەقەیان لە بارەگای مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی و بەرپرسەكەی كرد.

لەوەتەی بافڵ و قوباد تاڵەبانی خۆیان بەسەر دەڤەری سلێمانیدا سەپاندووە، دەیان كەس بە سیناریۆی جۆراوجۆر تیرۆر کراون، دیارترینیان (موراد كانی كوردەیی، هاوكار جاف، ئاكام عومەر، فرسەت مەلەكی، كاروان عەلی شامار و نیاز جەلال دەرگەڵەیی)ن.
لەوبارەیەشەوە محەمەد جاف، برای هاوكار جاف دەڵێت كوڕانی تاڵەبانی بۆ تیرۆركردنی خەڵكن و بەلیست ریزبەندی پیتی ئەجبەدییان بۆ ناوی ئامانجەکانیان داناوە!

ئەنجامدانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە لایەن یەكێتییەوە، بەروونی دیارە ئەو حیزبە دەستی داوەتە سیاسەتی تەسلیمكردنەوەی هەموو جومگەیەكی كوردستان بە بەغدا، ئامانجیان لەم كارە ئەوەیە هەرێمی كوردستان لەت بكەن، ئەمەش بە روونی لە كاتی دەنگدان لەسەر بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی سێ ساڵەی عێراق بەدیار كەوت، كاتێك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتارێكی ئەو حیزبە لە لێژنەی دارایی، واژۆیان لەسەر هەمووارێك كرد بۆ لەتكردن و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان لەژێر ناوی مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا. کە ئاشكرا یەکێتی جاڕی جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان دەدات.

Back to top button