ئەمڕۆ حکومەت بڕە پارەیەکی زۆری ئەم کەسانە دابەش دەکات
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دهست به دابهشكردنى مووچهى مامۆستایانى وانهبێژ له ههرێمی كوردستان و بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەکات کە سنووری 38 پەروەردە، لەخۆ دەگرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێک لە گەنجینەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی شەشی وانەبێژان لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تا رۆژی پێنج شەممە کۆتایی دێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پهروهردهكانى بەردەڕەش، رانیە، پشدەر، شەقڵاوە، کۆیە، کەلار، کفری، دوکان، زاخۆ، ئامێدی، ناوەندی هەولێر، دەشتی هەولێر، دەوروبەری هەولێر، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی دهۆک، چەمچەماڵ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، شارباژێڕ، قەرەداغ، سۆران، چۆمان، مێرگەسوور، هەڵەبجە، دەربەندیخان، خەبات، مەخمور، رواندز، شێخان، شنگال، سێمێل، ئاکرێ، تلکێف و پهروهردهى خوێندنى کوردی له كهركوك، دابهشدهكرێت.