کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەمڕۆ لەبەغدا بەرێوەدەچێت، شایستەداراییەکانی کوردستان دەخرێتە روو
بڕیارە کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەمڕۆ سێشەممە، لەبەغدا بەرێوەبچێت، تێدا شایستەداراییەکانی کوردستان دەخرێتە روو.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند:” ئەمڕۆ سێشه‌ممه، هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه و، لە کۆبوونەوەکەش بابه‌تی بودجه و شایسته‌كانی داراییەکانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.”
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی سه‌ری جێبه‌جێ كردووه و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی.”
شاخەوان عەبدوڵڵا زیاتر گوتی ، هه‌رێمی كوردستان هیچی له ئه‌ستۆی نه‌ماوه، دوو ته‌مویلی دارایی له دوای په‌سندكردنی بودجه، ده‌كه‌وێته لای حكومه‌تی فیدڕاڵ.