ئەنجوومەنی ناوەندی بۆچی بەتێبینیەوە نەخشە رێگاكەی پەسەند كرد

خواكوڕك
ئەنجوومەنی ناوەندی بەزۆرینەی دەنگ نەخشە رێگای حزبەكەی پەسەند كردوو، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیش دەلێت، ژمارەیەك ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی تێبینیان لەسەر نەخشە رێگاكە هەبوو بەڵام لەمیانی دەنگداندا بەزۆرینەی تێپەرێنرا و پەسەند كرا”.
هەروەها گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی لەتیف نیروەیی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا گوتی، چوار لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی دژی پەسەند كردنی پرۆژەی نەخشە رێگاكە بوون، بەڵام 84 ئەندامی ئەنجوومەن دەنگیان دا‌و سێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنیش بێ دەنگ بوون و هەڵوێستیان پێشان نەدا نە بە ئەرێنی نە بە نەرێنی”.
هەروەها گوتەبێژەكەی ئەنجوومەنی ناوەندی دەشلێت تەواوی نەخشە رێگاكە بەتێبینیەوە دەنێرینەوە بۆ سەركردایەت یەكێتی و هیوادارین رێگە بۆ چارەسەرێك بهێنێتە كایەوە، بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان،
شایانی باسە، نه‌خشه رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له هه‌شت بڕگه‌ى سه‌ره‌كى و چه‌ند خاڵێكى لاوه‌كى پێك هاتووه و به‌ر له جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى په‌سه‌ند كرا و ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى كرا”.