پیلانێکی تری مەترسیداری یەکێتی لە بەغدا دژ بە هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

بزانە یەکێتی خەریکی چیە؟

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پیلانێکی تری مەترسیداری یەکێتی لە بەغدا دژ بە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت :” یەکێتی لە رێگەی دامودەزگای حکومەتی عێراقەوە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم دروستدەکات

لە لێدوانێکدا، مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژى پارتى دیموكراتى كوردستان رایگەیاند:” یەکێتی لە رێگەی دامودەزگای حکومەتی عێراقەوە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم دروستدەکات، دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم توشی کێشە بکات.

گوتیشی:” ئەو کێشانەی یەکێتی دروستیاندەکات خۆزگە تەنها بۆ پارتی بوایە. کێشەکانی کە دروستدەکرێت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت.

دەشلێت:” ئێمە ئەگەر کێشەیەکیشمان لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی دروستکردبێت، کێشەی بەینی ئێمە و یەکێتییە، بەڵام ئەو کێشانەی ئەوان لە رێگەی بەغداوە دروستیدەکەن، کێشەیە بۆ کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بۆ ئابووری هەرێمی کوردستان و بۆ ئیدارە و قەوارەی هەرێمی کوردستان .”

Back to top button