نەبوونی پارە لە بانکەکانی سلێمانی کێشەی بۆ نزیکەی 900 پڕۆژەی گرنگی شارەکە دروست کردووە

نەبوونى پارە لە بانکەکانى سلێمانى و بەتاڵکردنی لەلایەن یەکێتی، کێشەى بۆ پڕۆژەى شەقامى 100 مەترى سلێمانى دروست کردووە کە ساڵى 2020 بەردى بناغەى دانرا، بڕیاربوو مانگى تەمموزى ئەمساڵ کارەکانى قۆناغى یەکەمى تەواو ببێت و هەروەها نزیکەی 900 پڕۆژەی تریش لە پڕۆژەکانى دیکەى سلێمانى کێشەیان بۆ دروست بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ساڵێک لەمەوبەر دەبوایە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى شەقامى 100 مەترى کە 33 کیلۆمەترە تەواو بوایە، کە هەمووان چاوەرێی ئەو وادەیە دەکەن و دەپرسن کەى تەواو دەبێت؟ بەڵام تا ئێستا کەمتر لە سەدا 50ى پڕۆژەکە تەواو بووە، سەرەڕاى ئەوەى چەندین جار حكومەت پارەى بۆ ئەم پڕۆژەیە تەرخان کردووە، بەڵام کارەکانى وەک پێویست بەڕێوەناچێت.

کێشەى تەواو نەبوونى پڕۆژەکانى سلێمانى چەندین جار باس کراوە و لیژنەى بۆ پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون، بەڵام ئەنجامى کۆتایى سەرجەمیان یەک شت بووە ئەویش نەبوونى پارەیە لە بانکەکانى سلێمانى هۆکارەکەى نەگەڕانەوەى داهاتە لەلایەن یەکێتی بۆ خەزێنەى حکومەت.

زیاد رەزا، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی دەڵێت: “ئەوەى بووەتە کێشە لەبەردەم پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بەداخەوە نەبوونى پارەیە، .”

هەر بەپێی زانیارییەکان نزیکەى 873 پڕۆژە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى وەستاون و، زیاتر لە 921 بەڵێندەریش مایە پووچ بوون.

Back to top button