پیلانێكی نوێی بافڵ تاڵەبانی دژ بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی ئاشكرا دەبێت

گرێبەستی سێ دەفتەر و دەمانچە

رۆژنامەنووسێک باس لە پیلانێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی دژ بە رۆژنامەنووسانی سلێمانی دەکات و لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی:” هەر زانیوومانە گرێبەستی گەورە، ئیمتیازاتی زۆر و گۆڕانکاری وادەکات رۆژنامەڤان شوێنی ئیشی خۆی بگۆڕێت، بەڵام یەکەمجارە بزانم بە هەڕەشەی دەمانچە؟!!

هەروەها نووسیوویەتی:” کەناڵێک کە دوو ساڵە خەریکن گوایە دەیکەنەوە هەموو مانگێک ملیۆنان دۆلار پارەی تێدا سپیدەکەنەوە و دەیدەزن، کەچی هێشتا نەک پێیان نەکراوەتەوە هەر نەیانتوانیووە کۆمپیوتەرێکیش ببەستن، کەچی دەیانەوێت گرێبەست بە زەبری دەمانچە واژۆبکەن

دەشڵێ:” لەو چەندرۆژە، ئەو کەسە کە خەڵکی سەربە حیزبەکە ناویرێت پێی بڵێت کاک بۆ وادەکەی و دوو ساڵە خەریکی چیت و پارە چی لێدەکەیت، بەتایبەت رۆژنامەنوسانی حیزبەکەی، بە هێزێکی حکومی بە دەمانچە هەڵدەکوتێتە سەر رۆژنامەڤانێک

رۆژنامەڤانەکە ئێستا لە کەناڵی رووداو ئیش دەکات، چووە پێی دەڵێت، ئەوە سێ دەفتەری پێشەکی عەقدەکەت و ئیمتیازاتی دیکەشت هەیە، دەبێت بێیتە لای ئێمە کاربکەیت، دەمانچەیەکیش لەسەر مێزەکە دادەنێت و دەڵێت، ئەگەرنا خۆت بەرپرسیاری.

رۆژنامەڤانەکەش کورێکی بەغیرەتە کۆیلە نیە، پێی دەڵێت:” کە دەمانچەت هێناوە پیاوبە بیتەقێنە،! کە پارەشت هێناوە بڕۆ بیدە بەو شەش رۆنامەنوسە ( ب، ک، م، س، ا و ش)ی حیزبەکەت، چونکە کرێچین و قەرزدارن

هێزەکەشت پیاو نین هەڕەشەبکەن و من بگرن، چونکە ( ا ، س ) نیم، بۆیە ٥ دەقە مۆڵەتت هەیە، ئەگەرنا خۆت بەرپرسیاریت، بزانە من زیان دەکەم یان تۆ

ئەو رۆژنامەنووسە بە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت:” کاکی من بە سێ دەفتەر و دەمانچە هەڕەشە لەرۆژنامەڤان مەکەن، برۆ رۆژنامەڤانانی حیزبەکەت ببە، نیوەی لەبرسان و کرێچێتی دەگرین، هەندێکیشیان توشی فەقرات بوون، بەهۆی پێڵاوی زەهەبی چینی بن رەقەوە

دەشڵێت:” ئەو عەیبەیە هیچ کە ئاوا بەدەمانچە گرێبەست واژۆ دەکەن، عەیب و شورەیی بۆ ئەوانەیە کە لەوێ کاردەکەن، چۆن قبوڵ دەکەن کەسێک بەزەبری دەمانچە ببەن، بیکەن بە مدیری ئەوان.”

Back to top button