جەزا چنگیانی: کوڕانی تاڵەبانی دەستیان لەگەڵ مافیای دەرەكی تێكەڵ كردووە
د.جه‌زا چنگیانی، مامۆستای زانكۆ، رایگەیاند: ”له دروستبوونی یه‌كێتییه‌وه تا ئێستا، سلێمانی سه‌قامگیری سیاسی به‌خۆیەوە نه‌بینیوه، ئێستاش سلێمانی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژی، پێشتر له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا دانیشتنێك‌مان كرد، ئه‌و له‌تاو ئه‌و بارودۆخه‌ی سلێمانی رایكردبوو بۆ له‌نده‌ن، ئه‌وه بوو ئه‌وكات رێك كه‌وتین له‌سه‌ر دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا گەڕایه‌وه بۆ سلێمانی، دووباره ده‌ستی كرده‌وه به سه‌رده‌می گۆڤاری (رزگاری) و دژایه‌تیی ماڵی بارزانی، منیش ئه‌مه‌م پێ هه‌رس نه‌كرا و گوتم كاك نه‌وشیروان ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ر چوو. سلێمانی پێویستی به جووڵانەوەیەكە، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ما بێت نه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی ماڵی بارزانی هه‌ڵچنرابێت. ئێمه كۆمەڵێك گه‌نجین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ناوه‌وه‌ی وڵات، پێویستە سیاسه‌تێكی نوێ دابنێین، نه‌ك كۆنه‌قین دووباره بكه‌ینه‌وه، پێویستە ئێمه ببینه باڵانسێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هەن.“
روونیشی كردەوە: ”ئه‌م بیرۆكانه گه‌لاڵه كران، تا ساڵی 2009 نەوشیروان مستەفا ویستی بگەڕێمه‌وه، دواتر ته‌له‌فۆنی كرد و گوتی مه‌گه‌ڕێره‌وه بۆ ئێره، چونكه گرفتێكی یاساییت هه‌یه و داوایان له‌سه‌ر تۆمار كردوویت، نامه‌وێت دەستوەردان لە دادگا بكه‌ین، ئه‌مه مێژوویه‌كه بۆیه باسم كردووه و په‌یوه‌نداره به سلێمانییه‌وه، بابه‌تی سلێمانی شتێكه ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن. گرفته‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م شاره چه‌واشه كراوه، ئێستا كادیرێكی پارتی بچێته ئه‌و شاره خزمه‌ت بكات دونیای لێ ده‌هێننه خواره‌وه و قورئان بكات بە به‌رۆكیه‌وه هه‌ر ده‌بێت به خه‌ڵكی بڵێن راست ناكات! بەڕاستی ئه‌مه ئیرهابێكی فكرییه.“
چنگیانی پێیوایە، ناكرێت سلێمانی بدرێته ده‌ست كۆمەڵێك كه‌س، به‌تایبه‌ت قوباد و بافڵ تاڵەبانی، كه چه‌ته‌خانه‌یه‌كیان له سلێمانی داناوه، به ئاره‌زووی خۆیان یاری به‌و شاره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م چه‌تانه خه‌ریكه سلێمانی وێران ده‌كه‌ن و گرووپی مافیاكانی كوڕانی مام جه‌لال ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌كانی سلێمانیدا گرتووه. ماوه‌ی چوار مانگه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسیارە ده‌كه‌م، چۆن ده‌بێت سلێمانی بدرێت به ده‌ست كه‌سانێكه‌وه، كه رابردوویان مه‌ترسیداره و دۆخه‌كه زۆر ترسناكه؟ ئه‌م خه‌مه خه‌می ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یه، كه ئێستا كاری بۆ ده‌كەی‌ن و ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێك و خه‌ریكین كه پرۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی سلێمانی كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست ئه‌م هه‌رزه سیاسییانه و چاره‌نووسی چی لێ دێت؟“
د.جه‌زا چنگیانی ئه‌وه‌شی خسته روو: ”هه‌ندێك له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه، كه تووشی مایەپووچی هاتوون، له‌گه‌ڵ مافیاكاندا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه، كه پاره‌كانیان بخه‌نه بانكه‌كانه‌وه و له‌وێوه یاری به پاره بكرێت. به‌شێك له مافیاكان ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشن و مافیای ترسناكن و زۆر له‌و مافیایانه پاره‌ی زۆریان هه‌یه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی خۆیاندا رێك كه‌وتوون و دەیانەوێت كه‌سانی وه‌ك خۆیان بدۆزنه‌وه. بۆیه سەرانی دەستڕۆییشتووی ئێستای یەكێتی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌م مافیایانه تێكه‌ڵ كردووه و پردێكیان له‌نێوان سامانی سلێمانی و بانكه ساخته‌كان دروست كردووه، ئه‌وه‌نده بێغیره‌تن، هاتوون پاره‌ی سلێمانی ده‌به‌ن، بۆیه ده‌بێ سلێمانی له دژیان راپه‌ڕین بكات.“
لە كۆتاییشدا جەختی كردەوە: ”ئه‌و كرداره مافیاگه‌راییه له ماڵی كوڕەكانی مامه جه‌لاله، خه‌ڵك ده‌كوژن، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك.“