یەكێتی شەڕی دژی سەربەخۆی كوردستان راگەیاند

خواكوڕك 

لەگەڵ بڵاو كردنەوەی بەشێك لە نەخشە رێگاكەی یەكێتی ئۆرگانی فەرمی یەكێتی( كوردستانی نوێ) دەستی كرد بەدژایەتی سەربەخۆی كوردستان و داوای گەرانەوە بۆ بەغدا و شانس دانە بەغدا دەكات، فراكسیۆنەكەشی لە بەغدا خۆی یەكڵاكردۆتەوە بۆ دژایەتی كردنی نەیارانی مالیكی و رووداوەكەی ئەمرۆش پەرلەمانتارانی كوردی لە بەغدا هێناوەتە سەر خەت”.

پاش ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بە بیانووی وەستان لەپشت وەزیرەکانی عێراق، ڕەخنەی لە چوونی نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی عێراق بۆ لای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرت، ئیسلام حوسێن، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەو قسانەی ئاڵا تاڵەبانی بە بەشێک لە ململانێکانی شیعە لێک دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەردانەکە کراوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیگەران بووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”ئاڵا تاڵەبانی تاکلایەنە لە بەغدا کار دەکات، کەوتۆتە ژێر باڵی هەندێک گرووپ و کەسی وەک دەوڵەتی یاسا، بۆ بەرژەوەندیی خۆی کار دەکات” ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوان وەک فراکسیۆنی پارتی، زیاتر لە جارێک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ”کارەکانی ئاڵا تاڵەبانی لە بەرژەوەندیی کورد نییە و یەکێتیش باوەڕیان بەوە هاتووە“. گوتیشی: ”دیارە ئەو ململانێیەی لەنێو یەکێتیدا هەیە، وای کردووە ئەو لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە“.

چاودێرانی سیاسی لەو بارەیە دەلێن، یەكێتی خەریكی گەمەیەكی مەترسیدارە ” خۆ بێ بەری كردن لە سەرۆكی فراكسیۆنەكەی و جموجۆڵی سەرۆكی فراكسیۆنەكەی مانەوەشی تاوەكو ئێستا لە پۆستەكەی پێدەچێت تاكتیكێكی یەكێتی بێت، چونكەیەكێتی و گوشارێكی زۆری لەسەرە لەوەی بەهەموو شێوەیەك كارتەكان تێكەڵاو بكات، لەناو بەغدا و لەناوەخۆی كوردستان نەیاری زیاتر دەستەبەر بكات بۆ دژایەتی سەربەخۆی كوردستان، لە رۆژنامەی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یەكێتی دا ئەوە بەئاشكرا دیارە كە یەكێتی سەرقاڵی خۆی یەكڵاكردنەوەیە لەوەی كورد بگەرێنێتەوە، بەغدا و باس لە چانسێكی تر دان بە بەغدا دەكات كە راستەوخۆ پەیوەستە بە ( هەڵوەشاندنەوەی ئابووری سەربەخۆی كوردستان، رادەست كردنەوەی هەموو داهاتی كورد بە بەغدا، پاشەكشە پێكردن بە پێشمەرگە بۆ سنوری پێش (2003) و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی بەرگری كوردستان كە پێشمەرگەیە) ئەمانە لەبەردەم چانسی یەكێتی دایە بە بەغدا و ئەمەش داوای ئێرانە و فشاری ئێرانە لەسەر یەكێتی، بەروونی لە كوردستانی نوێی زمانحاڵی یەكێتی دا دەردەكەوێت”.

شایانی باسە پێشتر ئازاد جوندیانی ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی دا بەروونی ئەوەی ئاشكرا كرد كە یەكێتی بەرەو پاشەكشە دەروات لە بابەتی سەربەخۆی و مافی چارەی خۆنووسین و كوردایەتی، ئەمەش زۆرێكی وەكو ئەوەی لە یەكێتی دا دڵگرانكردووە”.

Back to top button