حكومەتی هەرێم خزمەتگوزارییەكی تر بۆ خەڵكی كفری دابین دەكات
له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ دانیشتووانی شاری كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ی 8ی 2023، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، به‌مەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی گەڕەكێكی شاری كفری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانێكی وەزاری دەركرد بۆ خەرجكردنی گوژمەیەك بەمەبەستی لێدانی بیری قووڵ لە گەڕەكی شارەوانیی كفری.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، بەپێی فەرمانەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر رێژەی (17%)ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی گەرمیان بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی بیری قووڵ و دروستكردنی بینا و ژووری پاسەوان و كلۆر بۆ گەڕەكی شارەوانی لە شاری كفری.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، پێشتر لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی شاری كفری، دەست بە لێدانی پێنج بیری ئاوی خواردنەوە كرا و هاوكات سەرۆكی حكوومەت بڕیاری دا چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاریش لە شاری كفری جێبەجێ بكرێن.
بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی دووشەممە 24/7/2023، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و دیوانی وەزارەتی ڕاسپاردن بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و شاری كفری، بەزووترین كات دەست بكرێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی لێدانی ئەو پێنج بیرە بۆ دانیشتووانی شاری كفری.