حه‌سه‌ن رۆحانی:ئێران له‌ ڕێگای كوردستانی عێراق ده‌به‌ستێنه‌وه‌ به‌ ده‌ریایی ناوه‌ڕاست.

خواكوڕك
سەرۆک کۆماری ئێران (حه‌سه‌ن رۆحانی) پاش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ شاری سنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ 25/3/2017 ،چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی له‌وێ كرده‌وه‌ له‌وانه‌، 21 پڕۆژەی بە بەهای 2 هەزار و 750 ملیار تمەنی ئێرانی لەو پارێزگایە كردەوە. 

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بۆ پارێزگای سنه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ به‌ پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی فه‌رمی ئێرانی” پرۆژه‌ی هێلی ئاسنی تاران-هه‌مه‌دان-سنه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین پرۆژه‌كان له‌ بواری ڕێگاوبان هه‌ژمار كردوه‌ و ڕایگه‌یاندوه‌” ده‌بێت پڕۆژه‌كه‌ له‌ لێره‌ واتا سنه‌ تێپه‌ڕێت و به‌ كوردستانی عێراق و پاشان بچێته‌ سوریا و له‌وێوه‌ ئێران به‌ ده‌ریایی ناوه‌ڕاست ببه‌ستینه‌وه‌.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانیش كه‌ زیاتر باسی له‌سه‌ردانه‌كه‌ كردوه‌ به‌وه‌ی” ئەو پڕۆژانەی رۆحانی كردنیەوە، هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ بۆ 6 هەزار هاوڵاتی ده‌سته‌به‌رده‌كات.

Back to top button