محەمەد خورشید بۆ سەعدی پیرە : ئه‌ى ناپرسى بۆچی كۆنگرهكانتان و ناڕهزایهتیهكانتان و دابهشبوونهكانتان و دیدارى سه‌ركردایه‌تیى نێوخۆتان و دهركراوتان ئه‌وه‌نده به خراپى باسى دۆخى خۆتان ده‌كه‌ن؟
وڵامێك بۆ به‌ڕێز سه‌عدى پیره
محەمەد خورشید:
له دوو رۆژى رابردوودا، سێ چوار جار دیدار و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ت هه‌بوو، لە قسەكانتدا زۆر راستییت شێواند و زۆریشت گوت و وا نه‌بوو، ئه‌وه‌یشى لێى مایه‌وه پێویستى به راستكردنه‌وه‌ى زمانه‌وانى و مێژوویى و زانیاری هه‌بوو، جا بۆ ئه‌وه‌ى بینه‌ر و خوێنه‌ری بەڕێز و هەروەها براده‌رانى خۆشتان لێیان تێك نه‌چێت، هه‌ندێ بابه‌تی ناڕاستت، بۆ راست ده‌كه‌مه‌وه.
له دیدارت له‌گه‌ڵ براده‌رانت له مه‌ڵبه‌ندى 3ی حزبەكەت له 23/8 كه بۆ خۆت و برادهرانیشت وا باشتر بوو بڵاو نه‌كرێته‌وه، چونكه لە لایەكەوە كۆڕێكى نێوخۆیی حزبیى خۆتان بوو و لەلایەك تریشەوە قسەی ناڕاست و هه‌ڵه‌كانیشت ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن، ئەمە جیا لەوەی بەو بڵاوكردنهوەیە مافى وەڵامدانهوهشت بۆ هەموان فەراهام كرد.
له دیدارەكەت لەگەڵ كه‌ناڵى رووداویش له هه‌مان رۆژ 23/8دا، بە هەمان شێوە كۆمه‌ڵێ بابه‌تت باس كرد، دیسان ئەوانیش پێداچوونه‌وه‌ى مێژوویى و زمانه‌وانى و… هتدی گه‌ره‌كه، پێشنیار ده‌كه‌م له مێژوو و ناوهێنان و ده‌ستنیشانكردن كه‌مێك وردتر و بەئاگاتر بدوێیت، ئاخر (ئولف پاڵمه، ره‌شپێست نه‌بوو سپی پێست بوو، كۆیله نه‌بوو ئازاد بوو، سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌بوو سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید بوو، رێبه‌رى حزبى دیمو‌كراتى ئه‌مریكا نەبوو هی حزبى سۆسیال دیمو‌كراتى سوید بوو) ئه‌مه رێك ئه‌وه‌م بیر ده‌خاته‌وه كابرا گوتبووى: ”الخسن والخسین ثلاثتهم بنات معاویه“
له مێژووه‌كانیش، 16ى ئۆكتۆبه‌ره و 16 ئاب نیه، 1977 نیه 1976ە… پێم وابێ لێرە بەدواوە لە هەڵەكانت بگەڕێم باشترە، چونكە ئەم هەموو راستكردنەوەیە، كاتی زۆرى گه‌ره‌كه.
به‌ڕێزم: هه‌موو كوردستانیه‌ك و هه‌موو دۆستانمان و هەروەها به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى ئه‌م نیشتمانه، وامان لێ ده‌خوازن هێزى پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێته‌وه، ئاخر چۆن و بۆچی ئه‌مه خه‌یاڵپڵاوه؟ ئه‌ى هاتنى ئه‌م هه‌موو شاند و سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى خۆتان ماناى چى ده‌دات؟ یان بندیوارهكانى لاى بەڕێزتان و ئه‌و دهستكهوتانهى ده‌تانه‌وێ به به‌كارهێنانى هێز لاى خۆتان بن، بابه‌تى ترن و ناتانهوى هێزى پێشمه‌رگه یه‌ك بخه‌نه‌وه؟
به‌رپرسانى پارتى له به‌غدا شەڕى ماف و قوت و بودجەی خەڵكی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن، نوێنه‌رانى ئێوه‌ش له به‌غدا شه‌ڕى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، پێمان بڵێ نوێنه‌رانى ئێوه له به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و خەڵكەكەی چی‌یان كردووه، ئاخۆ جگه له چاوساغى و تێكدانی هەر دەستكەوتێك بۆ كورد و كوردستان، هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تریان هه‌یه؟ كاتى خۆى به به‌ڕێز مالیكیان گوت: ”هێز به‌رنه سه‌ر كوردستان“ به ئاشكرا باسى نه‌هێشتنى هه‌رێم و له‌تكردنى هه‌رێمیان ئه‌كرد، ئەی هه‌ر خۆت نه‌تگوت ئه‌وه‌ى له به‌غدا ده‌یكه‌ن كاردانه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه له هه‌رێم ده‌كرێت؟
له‌باره‌ى یهكلیستییەوە، ئاخر چۆن یهكلیستى له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ده‌كرێت كە به ئاشكرا باسى لەتكردنی هه‌رێمی كوردستان و نەهێشتنی ئەم قەوارەیە بكات؟ خه‌ڵكى كه‌ركووك پرسیار ده‌كه‌ن: حزبێك ئاوا به ئاشكرا خاك و وڵات و شار بفرۆشێت و به ئاشكرا بێته سه‌ر شاشه‌ى (tv) و به زمانى ئینگلیزى! بڵێ 38 ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى واژوى ئه‌م كارەی كردووه، چ پێویست ده‌كات هه‌ر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ببێت؟
راستیتان دەوێ، ئێوه ده‌بێ سەرەتا بێن و قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان بهێنن كه به‌ڕاستى پرسى كورد و كوردستان بەلاتانەوە گرنگه ئینجا داواى یهكلیستى بكه‌ن، ئاخر له كه‌ركووك خۆتان پارێزگار بوون، زۆربه‌ى دامودهزگاكانتان به ده‌سته‌وه بوو، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی كه‌ركووك به ئێوه درا، كورد و پێشمه‌رگه كه‌ركووكیان ده‌پاراست، هه‌ر له یه‌ك سه‌نگه‌ر بووین، ئیتر بۆچی خیانه‌تى 16ى ئوكتوبهر كرا و كه‌ركووك راده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى كرا؟ رۆژى 14/10/2017 له ره‌شاد چیتان كرد و له‌سه‌ر چى رێك كه‌وتن؟ چیتان ده‌ست كه‌وت؟ بەڕاستی هه‌قى خه‌ڵكى كوردستان و به‌تایبه‌تى كهركووكیهكانه بزانن چى رووی دا، ده‌رئه‌نجامه‌كانیش هه‌مووى روونه و پێویست به باسكردن و وەبیرهێنانەوە ناكات.
ئه‌گه‌ر پارتى كار بكات كە پۆستى پارێزگارى كه‌ركووك بۆ كورد بێت جا هه‌ر لایه‌نێك بێت، بۆچی ئێوه پێى ناڕه‌حه‌ت ده‌بن؟
به‌ڕێز سه‌عدى پیره..
ئه‌وه جه‌نابى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان نیه كە بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى فڕۆكه بۆ سلێمانى نه‌یه‌ت، به‌ڵكوو هۆكار، هەڵە و كاره خراپەكانى ئێوه و ئه‌و هه‌را و بگرە و بێنە و بڕۆیەیە كە ئێوە لەو شارەدا دروستتان كردووە، ئـه‌گه‌ر دەشتوانیت هـه‌وڵ بده چاره‌سه‌رى بكه‌یت نه‌ك بیخه‌یته ئه‌ستۆى كهسـى تر.
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان زۆر به ڕوون و راشكاوى له به‌رنامه‌ى (دیدارى خه‌ڵك)دا گرفته‌كانى خسته به‌رچاو و هه‌ر لاى خۆشتان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى لێ كه‌وته‌وه و راستیى بابهتهكان به ته‌واوى ده‌ركه‌وتن، فارسه‌كان ده‌ڵێن: ”چون آینه رسم تورا بنمود راست، خود شكن آینه شكستن خطاست.“
گرفتى هه‌بوونى (پەكەكە) گرفتێكه بۆ هه‌موو ناوچه سنوورییه‌كانى هەرێمی كوردستان، هەر له پارێزگاى دهۆكه‌وه تا پێنجوین و..هتد. به‌ڵام كێ بردینیە ئاغجه‌له‌ر و شوان و كفرى؟ كێ بوو كردینیە هاوپه‌یمان له شه‌ڕى ناوخۆ له دژى پارتى؟ تۆ راست ده‌كەیت، به هه‌موو هێز و هاوپه‌یمانیكردن له مێژووى خۆتاندا له 1964 و 1966 و له هه‌كارى و مفاوهزاتى 1983 و جهولهكانى شه‌ڕى ناوخۆ و خیانه‌تى 16ى ئوكتۆبهرى 2017 هه‌وڵتان دا پارتى له‌ناو ببه‌ن، به‌ڵام پێتان نه‌كرا.
كۆبوونه‌وه و سه‌ردان و هه‌وڵتان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى توركیاش زۆره و پێویست به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به كه‌سى تردا ناكات، په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى توركمانى و له دواى دروستبوونیان و هه‌وڵه‌كانتان له باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى نێو یه‌كێتى و ئه‌و به‌ڵگه و ڤیدیۆیانه‌ى بڵاو كرانه‌وه، تا ئێستا ماون كه چى ده‌وترا و چۆن ده‌ست ماچ ده‌كرا!
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، گرفتى سه‌ره‌كیى له‌گه‌ڵ دوژمنانى كوردستانه له هه‌ر كات و سات و هه‌ر شوێنێكدا، خه‌باتى 77 ساڵه‌ى پارتى روونه و لەم ماوەیەى دواییدا جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى زۆر به روونى سه‌باره‌ت به مێژووى پارتى له هه‌ر 6 به‌رگه‌كه‌ى كتێبى (بارزانى و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد) بێ په‌رده و رووتوش به به‌ڵگه‌ى ته‌واوەوە شته‌كانى روون كردووەته‌وه، نازانم تۆ بۆچی یەكێتی ده‌خه‌یته ئه‌و به‌ره‌یه‌ی پارتى گرفتى سه‌ره‌كیى له‌گه‌ڵ هه‌یه؟
پارتى و مێژووى پارتی، شاهیدن چه‌ند جار لێخۆشبوو‌ن دراوه و چه‌ند جاریش پاڵپشتى كراون.
دوا قسه‌كانت له‌سه‌ر ئامارى مه‌ڵبه‌ندى 3 راستگۆترین به‌شى قسه‌كانت بوو كه خۆت دانت پیا نا كه رەوشەكەتان زۆر خراپه و ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بیگۆڕن، ئێ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌ى ناپرسى بۆچی ئامارهكانتان و دهنگدانهكانتان و كۆنگرهكانتان و ناڕهزایهتیهكانتان و دابهشبوونهكانتان و دیدارى سه‌ركردایه‌تیى نێوخۆتان و دهركراوتان ئه‌وه‌نده به خراپى باسى دۆخى خۆتان ده‌كه‌ن؟
له كۆتاییدا ده‌ڵێم بۆ به‌رده‌وامبوون و پێكه‌وه‌یى و پاراستنى ئه‌م هه‌رێمه و ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌فیڕۆنه‌چوونى رەنج و فیداكاری و خوێنى شه‌هیدانى كوردستان، به‌دیلى پارتیتان نییه و پێویسته خۆ له‌م شێوازه قسه‌ى زبر و ناوهێنان و بهكهسیكردنەی گرفته‌كان بپارێزن، خواى گه‌وره ریێ راست نیشانی هەموان بدات.