مەسرور بارزانی لە 35مین ساڵیادی شاڵاوی ئهنفال له دهڤهری بادینان پەیامێکی راگەیاند

مەسرور بارزانی بە بۆنەی 35مین ساڵیادی شاڵاوی ئهنفال له دهڤهری بادینان، پهیامێكی بڵاوكردهوه کە لەبەشێکی هاتووە :”بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانيانی ئەو تاوانە گەورە و هۆڤانەیەی رژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە”.
دهقی پهیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان :
لە ( 35 )مین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال لە دەڤەری بادینان، بەڕێز و شکۆوە یادی قوربانيانی ئەو تاوانە گەورە و هۆڤانەیەی رژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە کە ئامانجی قڕکردن و جێنۆسایدکردنی گەلی کوردستان بوو بە گشت پێکهاتەکانییەوە.
لەم هێرش و پەلامارانەدا ، کە دوا قۆناخی شاڵاوەکانی ئەنفال بوو، هەزاران خەڵکی بێتاوانی بادینان ئەنفالکران و بە دەیان هەزاریش ئاوارە و دەربەدەر بوون و سەدان گوندیش تێکدران و لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی قەدەخەکراودا، زیانێکی زۆر گەورە بە ناوچەکە گەیشت.
جێگەی داخ و نیگەرانییە، تا ئێستا ماددەی 132ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی رژێمی بەعسی عێراق.
لەم یادەدا، دووپاتی دەکەینەوە، کە مافی رەوای خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی کەسوکار و زیانلێکەوتووانی سەرەکی دەستی رژێمی پێشووی عێراقە، کە بە شێوەیەکی شایستە قەرەبوو بکرێنەوە و دڵنیا بکرێنەوە کە جارێکی دیکە رووبەڕووی جێنۆسایدکردن نابنەوە.
لە ساڵیادی ئەنفالی بادیناندا، سەری رێز بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دادەنوێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/8/25