لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی مامۆستا فڕێنراوهكه ده‌كه‌ن.
خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی ئاینی له لایه‌ن هێزێكی دهمامكدرا فڕێنرا له ناحیه‌یی حاجیاوا، ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی لیكۆڵێنه‌وه و به‌دواداچوون ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئەمرۆ یەك شەممە 26/3/2017 بەمەبەستی بەدواداچوون و زانین و هەوڵدان بۆ ئاشکراکردنی چارەنوسی مامۆستا (صدیق عمر) کە لە ناو مزگەوتی شێنیەیەکانی گوندی (کفرەدۆل) لە حاجیاوا فڕێندرا لیژنەیەکی پەرلەمانی كوردستان سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات و لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە كۆدەبێتەوە به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ئه‌و فڕاندن و ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و كرده‌وه نا ته‌ندروسته.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش په‌رله‌مانتار (عه‌لی حه‌مه صاڵح) په‌رله‌مانتاری گۆڕان دێته وه‌ڵام و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نوسێت” هێزە ئەمنیەكانی یەكێتی بۆ وادەكەن” فڕاندنی مامۆستایەكی ئایینی لە مزگەوت، دوای هەفتەیەكیش قسەنەكردن لەسەر هۆكاری ڕفاندنەكە، هێزی ڕفێنەر كێن بۆ ئەم كارەیان كرد، ئەمە ئەو پەڕی بێڕێزیە بەیاسا، بێ ڕێزییە بەحوكمڕان و حیزبی حوكمڕانیش.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌و مامۆستا ئاینیه تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنه و هیچ سۆراغێكی نیه و لایه‌نه ئه‌منیه‌كانیش بیددهنگن و هه‌موو لایه‌ك یه‌كێتی و هێزه‌كانی یه‌كێتی به به‌رپرسیار ده‌زانن له‌و دۆسیه‌یه.