سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه: قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له دیارنه‌مانی داهاتی سلێمانی
خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه رایگەیاند: ”به‌لای ئێمه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان شاره‌كاندا نییه، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوودا، هه‌ندێك شت له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه له هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان باس كراوه، خۆی له راستیدا ئه‌گه‌ر پرۆژه بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت، ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی پارێزگای سلێمانی بێت، به‌ڵام تائێستا نه‌مانبینیوه بودجه‌یه‌ك له سلێمانییه‌وه بێت بۆ پرۆژه‌ی هه‌ڵه‌بجه، به تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی شتێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌م شاره نه‌كراوه.
هەروەها گوتی، “به لای ئێمه‌وه شاره‌كان وه‌ك یه‌كن، كاتی خۆی له پرۆژەی ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه 120 ملیۆن دۆلار ته‌رخان كرا، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند گەڕه‌كێكی سلێمانییش له‌سه‌ر هه‌مان پاره‌ی پرۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له سێكتەری ئاو خزمه‌تگوزارییان بۆ كرا، كه خۆی له 30 ملیۆن دۆلار ده‌بینییه‌وه و هیچ ههڵهبجهییهكیش گله‌یی نه‌بوو. ده‌كرا ئه‌و پاره‌ی ماوه‌ته‌وه له هه‌مان مه‌به‌ستی بابه‌تی ئاو خه‌رج بكرابایه، بەڵام له‌به‌ر دروستنه‌بوونی گرژی قسه‌مان نه‌كرد، ده‌نا هه‌ر پرسمان پێ نه‌كرابوو. ئێستاش له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی سلێمانی، كه داهاتی هه‌ڵه‌بجه‌یش ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وێ، نه‌مانبینیوه پرۆژه بۆ شاره‌كه بكرێت. به‌پێی ده‌ستوور و پێوه‌رە یاساییه‌كان هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه‌ته 19ەمین پارێزگا لە عێراق، تا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه وه‌ك پارێزگا بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، ده‌بێت له په‌ره‌پێدانی پارێزگاكاندا هه‌ر شتێك بۆ هه‌ڵه‌بجه بكرێت له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی سلێمانی بێت، ئه‌مه یاسایه و لێكدانه‌وه‌ی حزبی و كەسیی نییه.”
گوتیشی: ”كارێزه‌وشك، هه‌واره‌به‌رزه، هه‌واری تازه، ئه‌م گهڕەكانهی سلێمانی كاتی خۆی له‌سه‌ر بودجه‌ی پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه گرفتی ئاویان بۆ چاره‌سه‌ر كرا، خۆ ئه‌وكاته ده‌مانتوانی بڵێین ئه‌و پارەیە ماوه‌ته‌وه با بۆ خزمه‌تگوزاری دیكه‌ی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بكرێت، به‌ڵام ئێمه جیاوازییمان نه‌كردووه. بۆ شایه‌دی ده‌ڵێم، كاتی خۆی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت كاك نێچیرڤان بارزانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانیی هه‌ڵه‌بجه پاره‌یان ته‌رخان كرد، تایبه‌تمه‌ندی درابوو بە هه‌ڵه‌بجه، ده‌نا ئه‌و بودجه‌ی له حكوومه‌ته‌وه ده‌چێت بۆ سلێمانی پشكی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕینی له‌سه‌رە. ئێستا ده‌پرسین كوا ئه‌و پاره و پرۆژانه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌رخان كردووه؟ ئه‌م براده‌رانه نایانه‌وێت له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی سلێمانی هیچ بۆ هەڵەبجە خەرج بكەن.“
سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد: ”به‌داخه‌وه ئێستا سیاسه‌تێك له‌لای هه‌ندێك براده‌ری یه‌كێتی پەیڕەو دەكرێ، كه هه‌ڵه‌بجه داهاتی نییه، ئه‌ی خه‌بات و قوربانیی ئه‌م شاره؟ خۆ به داهات ناخه‌مڵێنرێت، راسته شاره‌كه له رووی جوگرافیاوه داخراوه، به‌ڵام ناكرێت له سلێمانییه‌وه داهاتی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه نه‌نێردرێت و ئه‌گه‌ر پرۆژهیهكیشیان بۆی كردبێت منه‌تی به‌سه‌ردا بكەن.“
خدر كه‌ریم، ئه‌وه‌شی خسته روو: ”ئێستا کەدهنگهكانی یەکێتی ئاوا له كه‌می داوه، ئه‌گه‌ر خزمه‌تی شاره‌كه‌یان كردووه بۆ ده‌نگیان كه‌می کردووە؟ له دوایین هه‌ڵبژاردندا له‌و شاره به‌قه‌دەر یه‌كگرتوو ده‌نگیان هێناوه، ده‌پرسین بۆچی؟ زۆر هۆكار هه‌یه با خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.“
سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێت: ”به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ژارترین و خراپترین گه‌ڕه‌كه‌وه كرایه شازترین گه‌ڕه‌كی شاره‌كه، من ده‌رخسته‌م بۆ كرد، ئێستاش كه كاك قوباد به‌رپرسیاره له سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی، با له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات، كه بۆچی داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دیار نه‌ماوه؟ كاك قوباد باش ده‌زانێت دیارنه‌مانی پاره‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌چێته چ قاسهیهكهوه و چۆن خه‌رج ده‌كرێت؟ قوباد تاڵه‌بانی خۆی به‌رپرسیاره له‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر سلێمانی و دەڤەرەكەدا هاتووه.“
روونشی كرده‌وه و گوتی: ”من كاتی خۆی زه‌ویم دا به خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتی، برادەرانی یه‌كێتی لێره زۆریان بۆ هێنام و ده‌یانگوت بۆ ده‌بێ زه‌وی بده‌یت به پارتییەكان؟ منیش گوتم شانازی بەم كارەمەوە ده‌كه‌م، شه‌هید هه‌ر شه‌هیده و میراتگرانیان كوڕ و كچی ئه‌م شاره‌ن، كێ لاریی هه‌یه با بڕوات له‌گه‌ڵ حیزب و حكومه‌ت شەڕ بكات، من زه‌وی به كه‌سوكاری شه‌هید ده‌ده‌م، له‌و رۆژه‌وه من كرامه ئامانج و هه‌رچی نه‌هامه‌تی ئه‌م شاره هه‌بوو خرایە سه‌ر من و هه‌زاران سیناریۆیان بۆ دروست كردم.“