کووشتنی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی کەساییەتی دیاری شاری سلێمانی بە گوماناوی دەمینێتەوە
دوای ئەوەی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی، له ناوچه‌ی سیتهكی سه‌ربه شاری سلێمانی، وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی كه كه‌سێكی دیاری شاری سلێمانی لە رووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا، بەهۆی بێدەنگی دەزگا تەناهییەکان کە ئێستا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمییان بڵاو نەکردووەتەوە، گومان دەکرێت ناوبراو تیرۆر کرابێت.
وه‌ستا حه‌سه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سلێمانی بووه، هاوكات پشتیوانێكی لاهور جه‌نگی بووه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا وێنه‌ی لاهوری داناوه و ده‌گوترێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نوێ و سیاسه‌تی ئێستای حیزبه‌كه نه‌بووه، هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌ڵێن، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، پزیشكی دادی سلێمانی له‌وباره‌وه باسی له‌وه كردووه كه شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌سه‌ریه‌وه بووه.
مردنی وه‌ستا حه‌سه‌ن كه‌بابچی له كاتێكدایه، پێش چه‌ند رۆژێك، نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆی له رانیه ته‌قه‌ی لێ كرا و كوژرا، تا ئێستاش بكوژه‌كانی ئاشكرا نه‌كراون، هاوكات پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاروان عه‌لی شامار سكرتێری لاهور جه‌نگی، له رووداوێكی گوماناوی هاتووچۆ له نزیك پاركی هه‌واری شار، گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌وه‌ی جێی گومانه ئه‌و هه‌موو كوشتنه له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه له ماوه‌ی رابردوو رووی دا، كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی دیار بوون و نزیكی لاهور جه‌نگی بوون، ئه‌وه‌شی نیگه‌رانی دروست كردووه، بریتییه له‌وه‌ی تا ئێستا هێزه ته‌ناهییه‌كان بكوژی هیچ یەکێک له‌و كه‌سانه‌یان نه‌گرتووه و ته‌نیا ده‌ڵێن له لیكۆڵینهوهدایه.