ئەو زەویەی بۆ کادیرانی یەکێتی تەرخانکرا چۆن بە حەشدی شەعبی فرۆشرا؟

چۆن بافڵ تاڵەبانی و ئاسۆ مامەند خەڵک و کادیرانی یەکێتییان لە کەرکووک هەڵخەڵەتاندووە.

لە ماوەی رابردوو زەویەکی فراوان کە لەسەر شەقامی کەرکووک-هەولێر لە گەڕەکی شۆراو بۆ کادیرانی یەکێتی تەرخانکرابوو لە لایەن ئاسۆ مامەندەوە فرۆشرا بە حەشدی شەعبی کە بڕیارە لەوێ بارەگایەکی حەشد دروست بکەن.

بافڵ تاڵەبانی لەم کارەی ئاسۆ تووڕە دەبێت و پێی دەڵێت؛ ئەمە کاردەکاتە سەر رێژەی دەنگەکانمان لە کەرکووک. بۆیە هەرچی زووە خۆپیشاندانێک رێکبخەن بۆ ئەوەی خەڵک وابزانێ ئێمە دژی ئەوکارەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسۆ مامەند لەرێگەی دیلان غەفوورەوە خۆپیشاندانێکی بە کادیرانی یەکێتی کرد کە هۆکارەکەی چەواشەکردن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و کادیرانی خۆیان بوو نەک داواکردنەوەی زەوییەکان.

بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە بافڵ لە رێگای هادی عامرییەوە ویستوویەتی مامەڵەکەی ئاسۆ مامەند هەڵوەشێنێتەوە بەڵام سوودی نەبووە. تەنانەت ئاسۆ مامەند سەردانی راکان جبووری کرد بەڵام لە وێش بەپارە دەمی چەورکراو و بێ دەنگی لەبابەتەکە کرد.

بەرپرسانی یەکێتی لەم کاتە هەستیارەی کە کەرکووک پیایدا تێدەپەڕێت هێشتا زەوی کورد بە حەشد دەفرۆشن.

Back to top button