وه‌زیری ته‌ندروستی: ڕێگا ناده‌ین به‌ نێرگه‌له‌ كێشان.

خواكوڕك
لەبارەی پێدانی مۆڵەتی نێرگەلە، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڕیارێکی نوێ دەردەکات و ڕێگە بەھیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵەتێکی نوێی نێرگەلە لەشوێنە گشتیەکان نادەن، چونكه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌گه‌ێنێت.
(د. ڕێکەوت حەمەڕەشید) وەزیری تەندروستی ھەرێم لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگه‌یاندوه‌”بڕیارمانداوە نابێت لەمەودوا ھیچ مۆڵەتێکی نوێی نێرگەلە لەشوێنە گشتیەکان بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ مۆڵەتە کۆنەکانیش پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکەینەوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکان ھەماھەنگی دەکەن بۆئەوەی چیتر مۆڵەتی نێرگەلە لەشوێنەگشتەیەکان نەدەن، بەمەبەستی پاراستنی زیاتری تەندروستی ھاوڵاتیان.
لەبارەی ئەگەری سەرھەڵدانی نەخۆشی کۆلێراش لەھەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستیئاماژه‌ی پێداوه‌” بریاری پێویستیان بۆ خۆئامادەکردن بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەری ئەو نەخۆشیەداوە، داوایان لەڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش کردوە ھاوکاریان بکەن.
لەبارەی شوێنەکانی مەساجیشەوە (د. ڕێکەوت ) ئەوەی خستۆتە ڕوو، ڕێنمایی پێویست تایبەت بەشوێنەکانی مەساج و توند و تۆڵکردنی زیاتری ڕێنمایەکان دەرکراوەو بڕیاری پێویستیش درا لەبارەی شوێنی ئەنجامدانی تاتۆ.

Back to top button