مەسرور بارزانی، دوو داواكاری دیكەی خەڵكی كفری جێبەجێ كرد و، بڕیارێكی گرنگی دا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، دوو داواكاری دیكەی خەڵكی كفری جێبەجێ كرد و، بە کوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار پڕۆژەی رێگاو بان ئەنجام دەدرێت .
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوو داواكاری دیكەی خەڵكی كفری جێبەجێ كرد و، ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندی لەسەر قیرتاوكردنی رێگای 12 ئیمام لە شارۆچكەی كفری دا، كە تێچووەكەی 6 ملیار و 21 ملیۆن و 550 هەزار دینارە و، هەروەها رەزامەندی لەسەر قیرتاوكردنی رێگای دێلێژە – سەنگاو دا، كە بڕی تێچووی قیرتاوكردنەكە، یەك ملیار دینارە.