به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی بافڵ تاڵەبانی دایه‌وه .. به‌شداری له كۆنگره ناكات؟
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق، به ئاسانی راده‌ستی كۆنگره به په‌له‌كه‌ی یه‌كێتی نابێت كه له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی له‌سه‌ر دراوه، له ساتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كه‌ی له هه‌ولێر، ئه‌و له هه‌واری شاری سلێمانییه‌وه ده‌ركه‌وته‌وه.
بەگوێرەی ئه‌و زانیارییانه‌ی دەست دەزگایی میدیایی “خواکوڕك” کەوتووە سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق كه به‌هۆی بافڵ تاڵه‌بانی پۆسته‌كه‌ی له ده‌ست دا، هێشتا ئاماده‌یی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ده‌رنه‌بڕیوه.
دەزگایی میدیایی خواکوڕك لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکێتی زانیوویەتی، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كانی بافڵ و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌ی، ئه‌و بۆ شه‌وه‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌واری شاری سلێمانی كردووه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ سپۆنسه‌ركردنی گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی هونه‌ری و كولتووری له سلێمانی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ئه‌و كاره‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ به كه‌م سه‌یركردنی كۆنگره به په‌له‌كه‌ی یه‌كێـتی، كه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌یه شه‌رعییه‌تی ته‌واو بدرێت به بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه.