پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مەتران رەبان ئەلقەس
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئایینیی دیاری كلدانی كوردستان (مەتران رەبان ئەلقەس) مەترانی كەنیسەی (کلدان)ـیم پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە بڵاوکردنی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان و پاڵپشتیكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان هەبوو. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکارە بەڕێزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و جیهان دەكەم خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مەتران رەبان ئەلقەس بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
28ـی ئابی 2023