مه‌سرور بارزانی‌: مه‌تڕان ره‌ببان ئه‌لقه‌س مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی‌ ناسراوی‌ كوردستان و مه‌تڕانی‌ كه‌نیسه‌ی‌ كلدانی‌ بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 28ـی‌ 8ـی 2023، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا، مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی ناسراوی كوردستان و مه‌تڕانی كه‌نیسه‌ی كلدانی (مه‌تڕان ڕه‌ببان ئه‌لقه‌س)م بیست.

خوالێخۆشبوو مه‌تڕان ره‌ببان ئه‌لقه‌س، مرۆڤێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و داكۆكیكارێكی به‌هێزی كوردستان و به‌تاییه‌تی كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان بوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وای‌ نووسیوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی غیبته‌ی پاتریه‌ركی كه‌نیسه‌ی كلدانی مار لویس ساكۆ و خوشك و برایانی كلدان و گشت كریستیانه‌كانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

Back to top button