رێکەوتنێکی نهێنی یەکێتی و حەشد بە سەرپەرشتی ئێران ئاشکرادەبێت

سڕینەوەی قەوارەی هەرێم ئاشکرا دەبێت
دیسان یەکێتی لە رێگەی بافڵ تاڵەبانییەوە دەست دەباتەوە بۆ خیانەتێکی تر، ئەو یەکێتییەی کە رۆژانە لە قەتڵ و عام و تیـ*ـرۆر و رفاندن و هەرچی کاری قێزەونە رۆلی هەیە، بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی رابردوودا لە ماڵی قەیس خەزعەلی بە سەرپەرشتی ئێران و نوێنەری بافڵ تاڵەبانی و پە*کە*کە بۆ تێکدانی دۆخی کوردستان و بە ئامانجگرتنی میللەتی کورد و کۆتایهێنان بە قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە، ئەم کۆبوونەوەیە کە شیعەکان تیایدا تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەی کە نابێ قەوارەمی هەرێم بمێنێ، لەو کۆبوونەوەیە محەمەد تەقیە بە ئامادەبووان دەڵێت کە بە زووترین کات دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان لای حکومەتی عێراقی بێت، نابێ شتێک بمێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێمەدایە چەندین ساڵە حکومەتی عێراق هەلی وای بۆ نەڕەخساوە و بۆیە نابێت ئەم هەلە لە دەست بدرێت ئەمەش بە هەوڵ و هاوکاری هەمەلایەنە دەکرێت.
ئەم قسانەی محەمەد تەقیە لە کاتێکدا بووە کە نوێنەری بافڵ و پە*کە*کە لەژێر سەرپەرشتی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوونە، ئێران و بەشێک لەو عێراقیانەی کە لە شۆڤینیەت بەردەوامن کۆکن لەسەر ئەوەی کوردستان مەترسیە بۆسەر خۆیان، پێیان وایە دەبێت کوردستان بگەرێتەوە بۆ ئەو ساتانەی کە لە ساحەی نێودەوڵەتی و سیاسی بوونی نەبوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەری بافڵ تاڵەبانی کە بەرپرسن لە هەموو زیانێک کە بەر کوردستان کەوتووە و دەکەوێت و قسە دەکات و دەڵێت” ئێمە چۆن هاوکاربووین بۆ گەرانەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق ئامادەین هاوکاری حکومەتی عێراق بکەین بۆ لە ناوچوونی دەسەڵاتی پارتی و ئەمە بڕیاری بافڵ تاڵەبانییە و داویەتی، هەروەها دەشلێ ئامادەین بۆ رادەستکردنی هەولێر و دهۆکیش وەک چۆن لە رابردوو لە ناوچە کێشە لەسەرەکان ئەنجامدراوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لایەنە دەرەکییەکان درک بە بابەتەکە دەکەن و زانیاریەکان دزەیان پێ دەکرێن، بەمەش ئەمەریکا دێتە سەرخەت و ئاگادار دەکرێتەوە لەو مەترسیانە، هەر ئەمەشە ئێستا جموجۆڵی ئەمریکا لەسەر سنوورەکان زیاترە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم چونکە بۆ ئەمریکا کوردستان هێڵی سورە و تاکە هاوپایمانی راستگۆش بۆ ئەو کوردستانە.
ئەمە ئەو پیلانە ژێر بەژێرەیە کە یەکێتی وەک هەموو خیانەتەکانی تر دەستی بۆ بردووە و ئاشکرابووە، کە ئامانجیان ئەوەیە خەونی کوردستانیان ببەنە گۆڕ، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت خۆیان و خەونەکانیان بچنە گۆڕ

Back to top button