زیاتر له 300 خێزانی خانه‌سۆر له ترسی چه‌كدارانی په‌كه‌كه چوونه‌ته سه‌ر چیایی شنگال.
خواكورك
(نایف سه‌یدۆ) بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ ڕایده‌گه‌ێنێت” لە ترسی پەکەکە ٣٠٠ خێزانی دانیشتوی خانەسۆر ئاوارەی سەرچیای شنگال بوونە و نا‌وێرن بگەڕێنەوە، چونكه ده‌زانن به گه‌ڕانه‌وه‌یان په‌كه‌كه ژیانیان تاڵ ده‌كات.
(نایف سەیدۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه” پاش ئه‌وه‌ی له خانه سۆر په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه، ڕاسته‌وخۆ پاش ڕوداوه‌كه خه‌ڵكێكی زۆر ناوچه‌كه‌یان به جێهێشتوه، كه ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت له (300) خێزان و ئاواره‌ی سه‌ر چیایی شنگال بوونه، له كاتێكدا ناوچه‌كانی تر كه په‌كه‌كه‌ی لی نیه هه‌موویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر مال و حالی خۆیان به‌ڵام خانسۆر هیچ خێزانێك ناوێرێت بگه‌ریته‌وه و ده‌لین تا په‌كه‌كه بوونی هه‌بێ له خانه سۆر ئێمه ناگه‌ڕیینه‌وه له سه‌ر چیایی شنگال ده‌بین.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یی خانه‌سۆر زیاتر گوتی”ناوچه‌ی خانەسۆر گەورەترین کۆمەڵگای شنگالە و پێشتر ٣١ ھەزار کەسی تێدا بووە، کەچی تا ئێستا ھەزار کەس نەگەڕاونەتەوە و تا پەکەکە لە ناوچەکەیاندا بێت، ئامادە نین بگەڕێنەوە، چونکە بە مەترسیی بۆ سەر ژیانی خۆیانی دەزانن، و په‌كه‌كه‌ش ئاماده نیه ناوچه‌كه چۆڵبكات، ئه‌مه كێشه‌ی زۆری درووستكردوه بۆ خه‌ڵكی سنوره‌كه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش.