تیمێکی وەزارەتی تەندروستی بۆ بەدواداچوونی نەخۆشییەك گەیشتنە سلێمانی
بەدواداچوون بۆ نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکەن
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکیان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەكانی نەخۆشیەكانی سكچون و پێداویستی و رێككارەكانی پەتازانی گەیشتنە سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕک تێدا هاتووە، “بۆ بەدواداچوونی حاڵەتەكانی سكچون و نەخۆشی كۆلێرا، لەسەر بڕیاری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، تیمی وەزارەتی تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدواداچوونی زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەكانی نەخۆشیەكانی سكچون و پێداویستی و رێككارەكانی پەتازانی و چارەسەری و دەستنیشانكردنی هۆكارەكانی توشبوون”.