پاسەوانەكانی سەركردایەتیەكی یەكێتی لە هەولێر خەڵکیان بێزار کردووە

میدیاکانی لاهور جەنگی رایانگەیاندووە کە ئاراز جانگیر بۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کوڕی جاشێکی بادینانە و لە هەولێر پاسەوانەكانی لەخواردنگەیەكی هەولێر خەڵكیان پشکنیوە و هاووڵاتییان یان بێزار کردووە.

لەو بارەیەوە، میدیاکانی لاهور جەنگی رایانگەیاندووە کە ئاراز جانگیر بۆتی، بۆخۆی كوڕی جاشێكی بادینانە ئێوارەی دوێنێ لەناو خواردنگەی لاڤێنتانا (Laventana Restaurant) لەشەقامی 100 مەتری بەرامبەر فڕۆكەخانەی هەولێر پاسەوانەکانی خەڵكیان پشكنیوە بۆ چوونە ژوورەوەی خواردنگەكە.

هاوکات بەپێی سەرچاوەیەكی كە لەناو خواردنگەكە بووە، دوێنێ (ئاراز جانگیر بۆتی) كە لەكۆنگرەی چوارەم بووە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەسەر بادینان، لەگەڵ چەند كەسێك لەخواردنگەكە بوون و چەند پاسەوانێكی ناوبراو لەكاتی چوونە ژوورەوەدا خەڵكیان پشكنیوە! خەڵك بەم كارە زۆر نیگەران بوون و خاوەنی خواردنگەكەش نیگەرانی خۆی پێ راگەیاندوون.

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە نەزانراوە ئەوانەی لەگەڵی بوون كێن، بەڵام بەژمارەیەك ئۆتۆمبێلی لاندكرۆز ناوچەكەیان قەرەباڵغ كردبوو، پێدەچێت بۆ ئەوە هاتبێتە هەولێر چونكە كۆبوونەوەی سەركردایەتی حیزبەكەی لەهەولێر هەبووە.

ئاراز محەمەد پێشتر لێپرسراوی كۆمیتەی بەردەڕەش بووە كوڕی جانگیر محەمەد بۆتەو لەسەردەمی رژێمی بەعس جێگر فەوجی جاش بووە لەفەوجی عەبدولڕەزاق محەمەد بۆتی برای.

جانگیر لەساڵی 1988 لەلایەن پێشمەرگەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەلاماردانی زنجیرە رەبیەكانی شاخى باواجی لەنزیك كۆیە كوژرا.

Back to top button