مەسرور بارزانی فەرمانی كرد بە تەرخانكردنی 15 دۆنم زەوی بۆ نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە مەخموور

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانكردنی (15 دۆنم) زەوی لە قەزای مەخموور بەمەبەستی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی بۆ هاووڵاتییانی مەخموور و دەوروبەری.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر كراوە و تیایدا ئاماژە بەوە كراوە بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر تەرخانكردنی (15 دۆنم) زەوی لە كەرتی 7 لە مەخموور بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێلەیی لە قەزاكە. هەروەها بەپێی فەرمانەكە داواش كراوە زەوییەكە بەگوێرەی رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان كاری پێویستی بۆ ئەنجام بدرێت.

شایەنی باسە، پێشتر خەڵكی سنووری قەزای مەخموور ئەو كێشەیەیان گەیاندە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دواتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش داواكاری هاووڵاتییانی سنوورەكەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكردەوە، خۆشبەختانە سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا فەرمانی كرد بە تەرخانكردنی زەوییەکە بەمەبەستی دروستكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ هاووڵاتییانی قەزای مەخموور و دەوروبەری.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button