پارتی بۆ یەکێتی : (جواب الأحمق السكوت)
مەکتەبی سیاسی پارتی وڵامێکی توندی یەکێتی دایەوە و رایگەیاند: ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دور له‌ڕاستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات .
دەقی راگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه
هاووڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان…
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رێكه‌وتی 30ی 8ی 2023 به‌یاننامه‌یه‌كی دورودرێژی بێ ناوه‌رۆك و، دورله راستی و پڕ چه‌واشه‌كاری به بۆنه‌ی 31ی ئاب بڵاوكردۆته‌وه.
رووداوی 31ی ئابی ساڵی 1996 خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و له سایه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیدا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌ی نیشتیمانی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگیری هه‌نگاوی نا.
ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و به‌ییاننامه پڕ له تۆمه‌ت و دور له راستییه ناده‌ینه‌وه، چونكه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاستی خۆیان نیشان ده‌دات و، (جواب الأحمق السكوت).
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31ی ئابی 2023