لە سنووری سلێمانی بەرپرسێکی باڵای پە*کە*کە کوژرا

تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی لە سنووری سلێمانی راگەیاند .

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ کە میدیای فەرمی تورکیایە لە زاری سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگریی تورکیا رایگەیاندووە” لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەسنووری شاری سلێمانی توانیویانە، سەرکردەیەکی پە*کە*کە، بەناوی رێزان گونگن، بکوژن، ”

دەزگای هەواڵگریی تورکیا بۆ ئاژانسەکە راشیگەیاندووە:” رێزان گونگن ناوی خوازراوی لە نێو پە*کە*کە “رێزان بۆتان” بووە و، لەلایەن پە*کە*کە بە مەبەستی هێرش و تێکدان مەشقی پێکرابوو.

Back to top button