خەرجی بەرهەمهێنانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە 552 ملیار دینارە
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانه زیاتر له 550 ملیار دیناری بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج کردووە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: “مانگانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 46 ملیار دینار، بۆ ته‌رخانكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتیان خه‌رج ده‌كات و بەشێوەیەکی گشتی رۆژانه 2 ملیۆن و 784 هه‌زار و 606 مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌گه‌یه‌ندرێته هاووڵاتیان.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئەوەی ئاوی رووبارەکان ببێتە سەرچاوەی یەکەمی دابینکردنی ئاو و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی.”
روونیشکراوەتەوە: “بۆ ئەم مەبەستەش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، 81 پرۆژه‌ی ئاوی له‌سه‌ر رووباره‌كان هه‌یه و رۆژانه ئاوی خاوێن بۆ دانیشتووانی شاره گه‌وره‌كان و ناوچه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌وه دابین ده‌كرێت.”
ئەوەش خراوەتە روو: “سه‌باره‌ت به ئاوی ژێرزه‌وی، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بوونی سیاسه‌تی به‌كارهێنانی ئاو له ڕابردوودا، 5 هه‌زار و 787 بیری ئاو وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دووه‌می دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌شێك له‌و بیرانه ئاستی ئاو تێیاندا دابه‌زیوه و حكومه‌ت ستراتیژی پشتبه‌ستن به ئاوی سه‌رزه‌وی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی پشتبه‌ستن به‌و سه‌رچاوانه كه‌متر بكرێنه‌وه و پارێزگاری له سامانی ئاوی ژێرزه‌وی بكرێت.”
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی راشی گەیاندووە: “یه‌كێكی دیكه له خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، گرتنه‌به‌ری ڕێكاری به‌په‌له و پێویسته بۆ ڕێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی به هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه زیانی زۆریان به‌ر كه‌وتووه و ئاستی ئاوی ژێر زه‌وییان به راده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه، یان سوودمه‌ند نه‌بوونه له پرۆژه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، رۆژانه له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه، سه‌دان هه‌زار لیتر ئاوی خواردنه‌وه بۆ ماڵان له ناوچه دوورەدهستهكان و گونده‌كان دابین ده‌كرێت.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو، هه‌روه‌ها خه‌رجی سووته‌مه‌نی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی وه‌زاره‌ت، ده‌گاته 46 ملیار دینار.”
روونیشکراوەتەوە: “به كۆكردنه‌وه‌ی بڕی خه‌رجی و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار داتای ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌سته، كه ساڵانه زیاتر له 550 ملیار دینار، له لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ دابینكردنی ئاوی خاوێن خه‌رج ده‌كرێت.”
هەروەها فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەشڵێت: “به‌رده‌وامی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌ی ژیانی هاووڵاتییان و خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه، له كاتێكدایه، كه قه‌یرانێكی دارایی سه‌پێندراو به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا له ئارادایه و حكومه‌تی عێراق، به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری و یاسایی خۆی له خه‌رجكردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج نه‌كردووه.”