دژەتیروری کوردستان لە بارەی تەقینەوەکەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات لە هەولێر، بۆمبێک تەقییەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە .

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 کاتژمێر 18:29، لە شەقامی شەست مەتریی شاری هەولێر بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.

لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت.

Back to top button