سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی نه‌روێژ ده‌كات

سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی نه‌روێژ ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هەردوو پارتی كرێكاران و سۆشیالیست كۆبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی 1ـی ئەیلوولی 2021 لە وڵاتی نەروێژ شیفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئەو وڵاتەی كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی كرێكاران و سۆشیالیستی‌ كه‌ دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن كۆبووه‌وه‌.

بە پێی زانیارییەكان ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانی شیفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌ باره‌گای بارزانی له‌گه‌ڵ پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی نه‌روێژ تایبه‌ت بوو به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نه‌روێژ، جیا له‌ تاووتوێكردنی كێشه‌كانی ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌و وڵاته‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ نه‌روێژ خه‌ریكه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێت، كه‌ كۆمه‌ڵێك كوردستانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ پاڵاوتووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرسه‌ش گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

Back to top button