خالید مەفرەجی: بۆ باشتر بوونی دۆخی کەرکووك پشتیوانی لە گەڕانەوەی پارتی دەکەین بۆ شارەکە
خالید مەفرەجی سەركردەی هاوپەیمانی قیادە رایگەیاند، “بۆ باشتربوونی دۆخی كەركووك، ئێمە پشتیوانی ئەوە دەكەین پارتی دیموكراتی كوردستان بگەڕێتەوە كەركووك، چونكە ئەویش پارتێكی سیاسییە و مافی ئەوەی هەیە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی بكات لە كەركووك، بەڵام دەمانەوێت گەڕانەوەكە بە رێی ئاشتییانە بێت و بە رێی سیاسی و بەگوێرەی یاساكان بێت، نەك ببێتە هۆی پێكدادانی هەڵوێستە سیاسییەكان.
پێویستە بزانن ئەو لایەنە سیاسییانەی كەركووك كە رێگری لە گەڕانەوەی پارتی بۆ شارەكە دەكەن و خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن، دەیانەوێت پرسەكە بۆ مەرامی سیاسی و بۆ بابەتی هەڵبژاردن بەكار بهێنن، بۆیە ئێمە لەگەڵ هەڵوێستی حەشد كۆك نین.
لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كەركووك و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆ كراوە، بۆ ئەوەی چارەسەرێكی خێرا و كۆتایی بۆ ئەم بابەتە (گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك) بدۆزنەوە، چونكە ناكرێت هەر لایەنێك لایەنێكی تری بە دڵ نەبوو، رەتی بكاتەوە.
دەكرێ ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت و چەند رێیەك هەیە، لەوانە بردنی كێشەكەیە بۆ دادگا؛ دادگا هێزی هەیە و دەتوانێ لە پرسە چارەنووسسازەكاندا رۆڵ ببینێت و بڕیار بدات.