یەكێتی : دەوڵەتی عێراقمان دەوێت نەك دەوڵەتی كوردستان.

خواكوڕك
یه‌كێتی له ئێستادا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان له ڕێگای میدیا فه‌رمی و نافه‌رمیه‌كانیدا، له ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران پاساو دێنێته‌وه به‌وه‌ی ئێستا قه‌یرانی دارایی و كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم بوونیان هه‌یه و كاتی سه‌ربه‌خۆی نیه.
دوای گه‌رم بوونی پرسی سه‌ربه‌خۆی و هه‌وڵدانی به‌شیكی زۆر له سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی كورد بۆ ئه‌و پرسه، به‌م دواییه له ڕۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ) زمانحاڵی یه‌كێتی له ڕێگای وتار و نوسینی جیا جیاوه، هه‌وڵی له‌مپه‌ر دروستكردن بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌دریت، له‌و باره‌یه‌وه وتارێكی (ئارێز عبدالله) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ژماره (7222) له ڕۆژی 19/3/2017 كه بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات” كه بوونی ناكۆكی سیاسی حزبه‌كان و قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دیارده‌یی حزبایه‌تی و فره سه‌ركردایه‌تی وه‌كو خاڵیكی نه‌رێنی له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی وروژاندوه له هه‌رێم، هه‌روه‌ها ناوبراو باس له‌وه‌شده‌كات” پێش بڕیاری جیابوونه‌وه یان ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێ هه‌موو خاڵه سسته‌كان له‌به‌ر چاو روونبن و حه‌ل بكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كتی زیاتر نوسیویه‌تی” دووباره و چه‌ند باره باس له‌وه ده‌كات ده‌بێ چانسێكی تر بده‌ینه‌وه به به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ده‌ڵیت”كاتێك باسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرێ، واتا ده‌وله‌تی عێراقی نوێ فه‌شه‌لی هێناوه، ئایه لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق هه‌ست به مه‌ترسیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان بۆ پیدانی ته‌واووی ماف و ئیمتیازاته‌كانی كورد، یا هه‌ر ڕۆژ به ڕۆژ و ده‌ست به‌ده‌ستمان پی ده‌كه‌ن،؟ به بڕوای ناوبراو ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وكاته بیر بكه‌ینه‌وه بۆ بڕیارێكی تر،یانی جارێ واز له سه‌ربه‌خۆی بهێنین به قه‌ولی ئه‌و.
له هه‌مان ڕۆژنامه‌ی یه‌كێتی كادیری دیاری یه‌كێتی (شادومان مه‌لا حسن) له ژماره (7219) له ڕۆژی 15/3/2017 له ژێر ناونیشانی (پێوه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ) ده‌ڵێت و ده‌نوسێت” ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ به ساڵ و چه‌ند ده‌یه‌ك نه‌هاتۆته دی و به‌رهه‌م، به‌ڵكو به‌چه‌ندین سه‌ده پاشان ده‌وڵه‌ت درووستبووه، مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه كاری سه‌ره‌كی و له پێشینه‌ی ڕیكخستنی كۆمه‌ڵگایه له هه‌موو ڕۆیه‌كی ژیانه‌وه، دووربێت له چه‌وسانه‌وه ئازار و قۆرخكاری.
هه‌ر له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، وا له خوێنه‌ر گه‌ینراوه كه ترسی شه‌ڕ و ناكۆكی و هه‌ژاری و قه‌یران و كۆمه‌ڵیك بابه‌تی تر كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت، له‌م بازنه‌یه‌دا (پێشڕه‌وی مه‌لا وه‌یس) له وتارێكیدا” به ناونیشانی (باس و خواسی ده‌وڵه‌تی كوردی ئامرازه یان ئامانج) كه له ژماره (7224) له ڕۆژی 16/3/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌نوسێت” كاتێكی ده‌وله‌تی باشوری سودان ڕاگه‌یندرا، خه‌ڵكی سودان خۆشحاڵ بون و ئاهنگیان گێرا وایان ده‌زانی وه‌كو دار عه‌ساكه‌ی مو‌سا هه‌موو خه‌ونه‌كانیان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی كرا وانه‌بوو، به‌ڵكو فه‌قیری و ناسه‌قامگیری ئه‌منی و نه‌بوونی ئازادی هێایه پێشیان، چونكه درووستبوونی ده‌وله‌ته‌كه ئامراز بوو نه‌ك ئامانج.
له هه‌مان ژماره‌دا (سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر) له وتارێكی به ناونیشانی (هاووڵاتی له نێوان دوو خه‌وندا) پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی به درووشمبازی و سیاسی وه‌سقكردووه و پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كان به‌ستۆته‌وه.
ئه‌م بۆچون و نوسینانه كاتێك دێت، كه په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پته‌وه له ژێر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش، نوری مالیكی و سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و چه‌ند لایه‌نێكی تر بوونیان هه‌یه، بۆیه به شێكی زۆر له نوسه‌ر و چاودێران پێیان وایه كه یه‌كێتی له ژێر فشارێكی توندی ئێران و مالیكیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌گه‌ره درووستبكات له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ڕیگا نه‌دات به هیچ جۆرێك ئه‌و ئاواته به‌دی بێت.