بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی شارى ناشفیل دەكات
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە :” دواى ئەوەى ئەنجومەنی شارەوانیی ناشڤێڵ بە زۆرینەی دەنگ، شاری هەولێری وەك دەستەخوشك پەسند كرد، بە مەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەکان و واژووکردنی رێککەوتنى دەستەخوشکى نێوان هەولێر و ناشفیل، ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.9.3، شاندێكی پارێزگای هەولێر بە سەرۆكایەتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەرەو شارى ناشفیلی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێککەوتن، لە سەردانەکەیاندا چەندین دیدار و چاوپێكەوتنیان دەبێت لەگەڵ كەسایەتی و گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە.
جێگەى باسە، بەواژووکردنى ئەم رێککەوتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، دەبێتە دەیەمین دەستەخوشكی شاری ناشفیل لە جیهان و یەكەمین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دەستەخوشكبوونی هەردوو شاری هەولێر و ناشفیل، رۆڵێكی گەورە لە بەرەوپێشچوونی پێوەندییە كولتووری، شارەوانی، پەروەردە، تەندروستی، هونەری و وەرزش و سێكتەرەكانی تری نێوان هەردوولادا دەگێڕێت، زیاتر لە 25 هەزار كورد لە ناشڤێڵ دەژین، لە دەستەخوشكبوونی هەولێر و ناشفیل سوودمەندی یەكەم هاووڵاتییانە، جگە لەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش دەباتە قۆناغێكی تر.