ناونووسین بۆ حەجی 2024 لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بڕیارە لەم مانگە ناونووسین بۆ حەجی 2024 لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ماوەی ئەم مانگەدا ناونووسین و تیروپشک بۆ وەرزی حەجی 2024 دەکرێت.

دەشڵێت: “ناونووسین بە شێوەی دەستی دەکرێت، چونکە مامەڵە و رێکارەکان تەواونەبوون، بەڵام دڵنیایین لەوەی ناونووسین بۆ حەجی 2025 بە ئۆنڵاین دەکرێت”.

راشیگەیاند:” هەر کەسێک سەرووی 18 ساڵان بێت دەتوانێت خۆی نانووس بکات”.

گوتیشی:” پێشبینی دەکەم بۆ ساڵی داهاتووش نزیکەی چوار هەزار و 685 هاووڵاتیی هەرێم بتوانن حەج بکەن”.

Back to top button