یوسف محمه‌د، سوپاسی دوو هێزی سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كات
یوسف محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی یادی داگیركردنی شه‌نگال، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: بۆ مێژوو دەیڵێین یەکەمینجار لەمانگی ئەیلولی ٢٠١٤، واتە تەنها پاش مانگێک لە رودانی تاوانەکە، پەرلەمانی کوردستان، جینۆسایدی ئێزیدییەکانی شەنگالی بە فەرمی گەیاندە دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، بۆ بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شەنگال. هەر دوای ڕوداوەکەش پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەتی بەو کارەساتە سازکرد و لە نزیکەوە ڕای گشتی و سەرجەم کونسوڵە بیانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەم تاوانە ئاگادار کردەوە.
ناوبراو، كه وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌دوێت، سوپاسی دوو هێزی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانیش ده‌خاته پاڵ ئه‌م دوو هێزه و رایده‌گه‌یه‌نێت: سوپاسی تایبەتی پێشمەرگە ئێزیدییەکان دەکەین کە قارەمانانە چیای شەنگال و هەزاران ئاوارەی شارەکەیان لە دەستی تیرۆرستان پاراست، ئەوانە پێویستە وەک پاڵەوانی نیشتیمانی ڕێزیان لێبگیرێت. هەروەها سوپاسی شەڕڤانانی ڕۆژاوا دەکەین کە هەر لە یەکەمین ساتەکانی ڕوداوەکاندا، هاوکاری هاوڵاتیانی شارەکە بون و، ڕێگەی دەربازبوونیان بۆ هەزاران خێزانی ئێزیدی کردەوە کە لەدەستی تیرۆرستان ڕزگاریان بێت، ئەگەر نا کارەساتەکە گەورەتر دەبوو.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندنه‌كه هاتووه، جێی خۆشیەتی سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤانان بکەین کە بە خوێن و تێکۆشانیان، شەنگاڵ و ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی گروپی تیرۆریستیی داعشیان ڕزگار کرد.