پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان دەستپێدەکات
ئەمڕۆ سێ شەممە 5ی ئەیلولی 2023، پڕۆسهی پێشکەشکردن بۆ وهرگرتنی دهرچووانی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێکرد و زانكۆلاین بۆ ماوەى هەشت رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا کرا.
ئێستا قوتابییانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی(زانستی، وێژەیی، پیشەیی) دەتوانن لەرێگەی سایتی (www.regayzanko.com) فۆرمی پێشکەشکردنی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە کە تا رۆژى 12ـی ئەیلولی 2023، واتە بۆ ماوەى هەشت رۆژ کارا دەبێت.
دهرچووان لەو ماوەیەدا دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوە و پێشكهشی بكهن، لەڕێگەی ئەو (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ)ـەی کە پێشتر قوتابخانەکانیان وەریانگرتووە یان وەرگرتووە.