سەرۆك بارزانی، ھۆکاری سەرکەوتنی داستانی خواکوڕک و بە چۆکداھێنانی سوپای زەبەلاحی رژێمی بەعس ئاشکرا دەکات

سەرۆک بارزانی لە کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، بەرگی چوارەم ( شۆڕشی گوڵان 1975-1990) لاپەرە 228-229 لەبارەی داستانی خواکوڕك دەنووسێت:

پێشمەرگە شێرئاسا رووبەڕووی ھێرشی ھێزەکانی دوژمن بووەوە و لە سەنگەرەکانی بەرگری لەگەڵ و مافە رەواکانی چۆکی بە دوژمن دادا، پێویستە بلێم، یەکڕیزی و تەباییی نێوان جەماوەر و پێشمەرگە فاکتەر و ھۆکارێکی گرنگ و کاریگەری بەرگری و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بوون.

ھاوکاری و پاڵپشتی پەنابەر و ئاوارەکان لە پێشمەرگە و بەشداری کارای خۆبەخشەکانیش لە بەرەکانی شەڕدا، بوونە ھۆی تۆمارکردنی داستانە مێژووییەکەی خواکوڕک.

گیانفیدایی و لەخۆبووردەیی پێشمەرگە بە ئاستێک گەیشت، بۆ بەشداری لە شەڕ و ھێرشەکاندا بۆ سەر دوژمن بکەونە کێبرکێوە. ھەروەھا دڵسۆزی و بیروباوەڕ و فیداکاریی پێشمەرگە ھۆکاری بەچۆکداھێنانی سوپا پڕچەک و زەبەلاحەکەی رژێم بوو، چونکە ویستی بەشداریکردنی پێشمەرگە لە ھێرشەکاندا بە شێوەیەک بوو، تەنانەت جاروبار ئەگەر لە شەڕەکان بەشداریان پێ نەکرابایە، پێشمەرگە نیگەران دەبوون.

Back to top button