هەڵمەتی میدیایی و سیاسی دژی قسەكانی نێچیرڤان بارزانی دەستی پێكرد
خواكوڕك
پاش ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان لەدیمانەیەكی میدیایی دا ئاماژەی بەنەمانی دەوڵەتی عێراق و هەنگاونانی كوردستان بۆ سەربەخۆی نانی كوردستان داو، گوتی لەمساڵدا ریفراندۆم لەكوردستان دەست پێدەكات، میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان، دەستیان بەهەڵمەتی دژایەتی سەربەخۆی كوردستان كردوو، چاودێرێكی سیاسیش دەلێت هەڵمەتەكە هەر هەبووە، بەڵام تۆختر دەكرێتەوە، ئەم ماوەیە بەتۆخی میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان كار لەسەر دژایەتی سەربەخۆی كوردستان دەكەن”.
پاش قسەكانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە رایگەیاندبوو، شتێك نەماوە بەناوی دەوڵەتی عێراق و كوردستان لەمساڵدا بەرەو ریفراندۆم هەنگاو دەنێت، ئۆرگانی فەرمی یەكێتی و دەستی بەهەڵمەتی دژایەتی دەوڵەتی كوردستان كرد لەژێر ناوی كاتی نیە، دەبێت چانسێكی تر بە دەوڵەتی عێراق بدەینەوە، ئەمەش لەژێر ناونیشانی زۆرترین وتار لە چەند رۆژی رابردوو دەستی پێكردووە، لەئێستاشدا جگە لە ئۆرگانەكانە فەرمیەكانی ئەو حزبانە، میدیای بەناو سێبەر و ئەهلیەكانی ئەو دوو حزبەش هەڵمەتەكەیان دەست پێكردووە”.
سەرچاوەیەكانی ئەو میدیایانە لەژێر ناوی نەبوونی ئاشتەوای هێزی سیاسی دەوڵەتی كوردستانی بێ مانا دەبێت، بە فرەوانی كار لەسەر ئەو هەڵمەتە دەكرێت، دەوڵەت بەستراوەتەوە بە پۆست و پلەی حزبەكان، بەمانشێتی فرەوان لەژێر ئەو بیانوانە دژایەتی خواستی دەوڵەتی كوردستانی گەلی كوردستان بە بێ مانا پێناسە دەكەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەریەكە لەو حزبانە لە ئامانجە ستراتیژیەكەیان كە بۆ چەندین ساڵە خەڵكی بۆ بەكوشت دەدەن، خەڵكی پێ چەواشە دەكەن، فەشەڵ پێدەهێنن، لەو بارەیەوە ئاڵا تاڵەبانیش لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی نزیك مالیكی دەلێت، دروشمی مافی چارەی خۆنووسینی یەكێتی جیاوازە لەگەڵ داوای سەربەخۆی و دەوڵەتی بوونی كوردستانی پارتی”.
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی هەركاتێك بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، لێدوان بەئاراستەی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان بدات، هەڵمەتی میدیایی و سیاسی لایانەكان دەستپێدەكات، بەئاراستەی دژایەتی خواستی سەربەخۆی كوردستان، لەم هەفتەیەی داهاتووش دا، میدیاكانی یەكێتی بەفەرمی و سێبەر و بەناو ئەهلیەكان كار لەسەر دژایەتی دەوڵەتی كوردستان وەك هەڵمەتی میدیایی دەستپێدەكەن”.