به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی نوێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.

کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە نوێیە، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوونی پڕۆژەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەرایەتییەکەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

Back to top button