مەسرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو كردەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە، پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکومەت:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان